ناونیشانی بابەت: پڕۆژەی ڕووپێوی چەند ناوچەیەکی شوێنەواریی شارۆچکەی #کۆیە# جێبەجێ دەکرێ
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیە بە هاوکاریی تیمێکی زانکۆی کۆماری چیک، کاری ڕوپێوکردنی چەند ناوچەیەکی شوێنەواریی سنووری کۆیە جێبەجێ دەکات.
هێمن نەعمان، لە فەرمانگەی شوێنەواری کۆیە، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: کارەکە لە سنووری سکتان، #دۆڵی سماقوڵی#، #دێگەڵە# (عەلیاوە) ی سنووری کۆیە جێبەجێ دەکرێ، کە بەهاوبەشیی لەگەڵ تیمی زانکۆی (پاڵاچکی ئۆڵۆمۆک) ی کۆماری چیک، بۆ ماوەی پێنج ساڵە و بریتییە لە ڕووپێوکردنی ناوچە شاخاوییەکانی باکووری شارۆچکەی کۆیە، کە لە ڕووپێوییەکانی پێشتری سنوورەکەمان بەسەر نەکرابوونەوە.
وتیشی: کارەکان بە پشتبەستن بە وێنە سەتەلایتییەکانی وەک (کۆرۆنا هێکساگۆن) و بەکارهێنانی (GPS) و (Drone) دەبێت، کە سەرژمێری ناوچە شوێنەوارییەکان و پۆلینکردنیان بەپێی سەردەمەکانیان و دیاریکردنیان لەسەر نەخشەیەکی تایبەت و دواتر درووستکردنی ئەپێکی ئۆنڵاینیی تایبەت بە پڕۆژەکە و تۆمارکردنی زانیاری دەربارەی پێگە شوێنەوارییەکان لەخۆ دەگرێت.“[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,138 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!