=KTML_Bold=وەستای نووسین و شاگردی نووسین=KTML_End=
نووسین نە بانگەشەی پێویستە نە جوانکاری، نە بۆکردنەوەی جەماوەر نە پاوانکاری، ئەوانەی وەستای نووسینن هەرگیز بەو ئامانجە پێنووس هەڵناگرن، چونکە لە ناخەوە بەبێ ڕەزامەندی خۆیان نووسینیان بەسەردا دەسەپێنرێت بەبێ ئەوەی چاو زۆر بگێڕن دەستیان لە دەستیان بئاڵێ و مێشکی خۆیان ڕاگوشن و زمانیان بدۆزن، بەڕێز وشەی جوان لەسەر یەک دادەنێن و وەستایانە چ ئامانجێکیان مەبەست بێت دەیپێکن.
بەڵام ئەوانەی شاگردی نووسینن، بە زمان و بە خواستی جەماوەر دەنووسن، بۆ ڕەزامەندی سیاسی و بۆ ڕازاندنەوەی ئەدەبی و بۆ ڕازیکردنی گشتی دەنووسن، وشە کۆدەکەنەوە، وشە دەدزن و هەڵدەگرنەوە، وشە دەستبەسەردەکەن هەتا ڕستەیەک درووست دەکەن، دەرئەنجامیش شاگردەکانی نووسین، بۆ ئامانجی سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتی نووسین خەوشدار دەکەن، جا چ بۆ ناوبانگ یا بۆ پارە پێ پەیداکردن بێت. [1]
#نیگار نادر#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 603 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!