کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان بەڕێوەچوو
بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەرزکردنەوەی ئاستی یاریزانان و ڕاهێنەران و ناوبژیوانان و پەرەپێدان بە وەرزشی گۆڕەپان ومەیدان لە هەرێمی کوردستان .
لە ڕێکەوتی #24-02-2023# لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی #زانکۆی سەڵاحەدین# لە شاری #هەولێر# یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی گشتی ساڵانەی خۆی گرێدا بە ئامادەبوونی د.ئالان قادر ڕەسوڵ ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و د. سەرهەنگ عەبدولخالق بەرپرسی پەیوەندییەکانی لیژنەی ئۆلۆمپی و سەرۆک و جێگر و سکرتێر و ئەندامان لە یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان و شارەزایانی بواری گۆڕەپان ومەیدان ودوو ئەندامی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی ئێراق ولقەکانی یەکێتییەکە (هەولێر ، کەرکووک ، سلێمانی) و ڕاهێنەران و ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی و لۆکاڵی ، مێوانانی قەدرگران وکەسایەتییە وەرزشییەکان و یانە بەشداربووەکان لە کاتی ئەنجامدانی پاڵەوانییەتییەکان .
دەسپێکی کۆبوونەوەکە بەخێرهاتنی مێوانە بەڕێزەکان کراو پیرۆزبایی لەو بەڕێزانە کرا کە لە هەڵبژاردنی لقەکانی یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق هەڵبژێردران ، دواتر خوێندنەوەی هەردوو ڕاپۆرتی کارگێڕی ودارایی وکار و چالاکییەکانی ساڵی (2022) و گفتوگۆکردن لەسەر خاڵە لاوازەکان و بتەوکردنیان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاستی یاریزانان و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش ، دانانی پلانی ستراتیژی بۆ پێشخستنی یارییەکانی گۆڕەپان ومەیدانی هەرێمی کوردستان وجەختکردن لە لقەکانی یەکێتییەکە بە مەبەستی بەشداریکردنی ئیدارە سەربەخۆکان وکردنەوەی خولی ڕاهێنەری و ناوبژیوانی و جەختکردن لە کۆنتڕۆڵکردنی ماددە وزەبەخشەکان وهەوڵدان بۆ درووستکرنی گۆڕەپانێکی تایبەت بە یارییەکانی گۆڕەپان ومەیدان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سپۆنسەر و پێکهێنانی هەڵبژاردەیەک بۆ بەشداریکردن لەپاڵەوانییەتییەکان دەرەوەی هەرێم ، هەمەهانگی لەگەڵ یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان ومەیدانی ئێراقی بۆ زیاتر پەرەپێدانی یارییەکەو یاریزانان ، دواتر پلان وبەرنامەی کار و چالاکییەکانی ساڵی (2023) خرایە ڕوو گفتوگۆی لەسەر کرا.
ڕاگەیاندنی یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی کوردستان. [1]