کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,236
 شؤمارە عەسگەل  105,829
 کتاووەل 19,710
فایل های مرتبط 98,698
Video 1,420
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
کورد و گۆڕینی ستراتیژی بەرگری
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و گۆڕینی ستراتیژی بەرگری

کورد و گۆڕینی ستراتیژی بەرگری
$کورد و گۆڕینی ستراتیژی بەرگری$
#ئازاد وەڵەدبەگی#
#23-10-2019#
مانگی ئۆکتۆبەر دەکرێ وەک مانگێکی ڕەش لە مێژووی کوردستاندا ناودێر بکرێت، چونکە دوو ڕووداوی کارەساتبار و ڕەش لەم مانگەدا ڕوویانداوە کە بریتین لە #16-10-2017# و #09-10-2019#، لەمەی دواییاندا هێرشی دڕندانەی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان دەستیپێکرد و هەتا نووسینی ئەم وتارە بەردەوامە. ئەگەر سەیری مێژووی لانی کەم سەد ساڵی ڕابردووی کوردستان بکەین، دەبینین لەم ماوەیەدا ژیانی ڕۆژانەی گەلی کورد بەردەوام لەگەڵ ئێش و ئازار و مەینەتی و ئاوارەیی دەستەویەخە بووە و دەیان کارەساتی لە جۆری 9 و 16ی ئۆکتۆبەر ڕوویانداوە. لەم سەد ساڵەدا، کورد بەردەوام هەوڵیداوە بە مەزڵوومنوێنی وەبەرهێنان لەسەر سۆز و هەستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکات، تا بەڵکوو لەم ڕێگەیەوە بتوانێ بە ئامانجەکانی خۆی بگات.
ئەزموونی ئەم سەد ساڵە ئەو ڕاستییەی سەلماند کە ئەم شێوازە لە کاری سیاسی و دیپلۆماسی ئەگەرچی پێویستە، بەڵام ئەمە ناتوانێ کێشەی کورد چارەسەر بکات و برینەکانمان ساڕێژ بکات.
گەلۆ لەم دۆخەی ئێستادا چارەسەر چییە؟ دەبێ ئێمە هەر بە کڕووزانەوە و پاڕانەوە سیاسەت بکەین، یاخود دەبێ بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی ڕابردووی خۆمان و ئەزموونی سەرکەوتووی گەلانی تر بە دوای ڕێگەچارەیەکی تردا بگەڕێین؟
پێشهات و کارەساتەکانی سەد ساڵی ڕابردووی گەلی کورد، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنێ کە تیۆری بەرگریی- ئاساییشی کورد کەلێن و هەڵەی ستراتیژیی زۆر گەورەی تێدایە. یەکێک لە هەڵە ستراتیژییەکانی ئێمەی کورد ئەوە بووە کە بەردەوام ویستوومانە بە هێز و توانای سەربازیی دەوڵەتانی تر ئاساییشی خۆمان دابین بکەین و بەرگری لە خۆمان بکەین و بە مافەکانمان بگەین، لە کاتێکدا ئەو ڕاستییەمان فەرامۆش کردووە کە هەر دەوڵەت و لایەنێک هەتا ئەو شوێنەی بەرژەوەندییەکانی بخوازێت پشتیوانی ئێمە دەکات و لەو شوێنەی کە ئیدی بەرژەوەندی نامێنێ، پەتی پەیوەندییەکان دەپچڕێنێ و پشتمان چۆڵ دەکات، ئینجا ئیتر نۆرەی ئێمەیە کە دەست بکەین بە هۆنینەوەی بەیت و بالۆرەی خیانەت و ناپاکی.
لە جیهانی ئەمڕۆ و بەپێی پرەنسیپەکانی سیاسەتی ڕیالیستی، هەر دەوڵەتێک کار بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکات و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتەکەی خۆی لە سەرووی هەموو شتێکەوە دادەنێت، هەربۆیە بنەما ئاکارییەکان لە جیهانی سیاسەتدا جێیان نابێتەوە. ڕەفتاری نائاسایی ئەوەیە کە دەوڵەتێک بیەوێت هێزی سەربازیی خۆی لە شوێنێک بە کوشت بدات، پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی بێت، یاخود پاڵپشتیی لایەنێک بکات کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی دەگەیەنێت.
ئاساییشی هەر وڵات و هەرێمێک بابەتێکە کە نابێ سازشی لەسەر بکرێت، هەر لایەنێک دەبێ هەوڵی ئەوە بدات بۆ خۆی و بە پشتبەستن بە تواناکانی خۆی ئاساییشی وڵاتەکەی دابین بکات و بەرگری لە خۆی بکات، ئەوەی کە بیەوێت بە پاڵپشتیی دەوڵەتێکی تر ئاساییشی وڵاتەکەی دەستەبەر بکات یا بیپارێزێت، بێگومان وەک کورد هەمیشە سەری بێ کڵاو دەمێنێتەوە و تووشی کارەسات دەبێت. هەربۆیە لایەنە کوردییەکان دەبێ هەوڵی ئەوە بدەن بە پشتبەستن بە توانا مادی و مرۆییەکانی خۆیان توانای سەربازی و بەرگریی خۆیان بەرز بکەنەوە، هەتا بتوانن ڕووبەڕووی هەڕەشەکان ببنەوە و لەم ڕووەوە نابێ پشت بە هیچ هێز و دەوڵەتێکی دەرەکی ببەسترێت.
هەڵەیەکی دیکەی ستراتیژی ئەوەیە کە ئێمەی کورد بازنەی ئاساییشی خۆمان تەنیا لە چوارچێوەی سنوورەکانی کوردستاندا پێناسە دەکەین و، پێمانوایە کە ڕێگەی درووست ئەوەیە سنووری چالاکییە سەربازییەکانی خۆمان لە چوارچێوەی کوردستاندا قەتیس بکەین، ئەمەش بە کردەوە بووەتە هۆی ئەوەی کە خاکی کوردستان ببێتە گۆڕەپانی جەنگێکی درێژخایەن و کوشندە و ئەنجامەکەی هەر بە زیانی ئێمەیە، چونکە جەنگەکان لەسەر سینگی ئێمە و لە ناو خاکی ئێمەدا دەکرێن و کوردستان ناسەقامگیر دەبێت و، شار و گوندەکانی ئێمە کاول دەبن و خەڵکی کوردستان ماڵ و حاڵیان لێ تێکدەچێت و ئاوارە دەبن. سەبارەت بە دوژمنانیش، شار و گوند و سەرچاوە مرۆیی و ئابوورییەکانیان پارێزراو و بێ زیان دەمێنێتەوە و سەقامگیریی وڵاتی ئەوان تێکناچێت و لە ڕاستیدا لای ئەو نە بایە و نە باران.
ڕێگەی درووست ئەوەیە بازنەی ئاساییشی خۆمان فراوانتر بکەین، هەموو ناوچەکانی دەرەوەی کوردستان کە ناوچەی دەسەڵات، سەرچاوەی ئابووری و مرۆیی، بەهێزی و حەسانەوەی دوژمنە بە بازنەی ئاساییشی خۆمان پێناسە بکەین و بیکەینە گۆڕەپانی جەنگ. هەروەک چۆن ئیسرائیل، بازنەی ئاساییشی وڵاتەکەی خۆی بە سەدان کیلۆمەتر لەدەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەی پێناسە دەکات و، هەر هەڕەشەیەک کە بکەوێتە ناو ئەو بازنەیە وەک هەڕەشەیەکی جدی لەسەر وڵاتەکەی سەیری دەکات و بەرەنگاری دەبێتەوە و هەوڵی لەناوبردنی دەدات.
گرفتێکی دیکەی ئێمەی کورد ئەوەیە، وەک نەتەوە خاوەن پلاتفۆرم یا دەزگایەکی نەتەوەیی نین کە بتوانێ هەموو پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچە لەژێر چەتری خۆیدا کۆبکاتەوە و، بەپێی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان بیر بکاتەوە و بڕیار بدات و هەموو هێز و لایەنەکان بەشدار بن لە داڕشتن و درووستکردنی بڕیار و دواجار پابەند بن بە بڕیارەکانی ئەو دەزگا یا پلاتفۆرمە. بەداخەوە، بەرژەوەندییە نەتەوەییە باڵاکان لەناو ململانێی حزبیی لایەنەکاندا ون بووە و، ئەنجامەکەشی ئەوەیە ئەو ڕۆژانەی کە کورد پێویستی بە بڕیار و هاودەنگیی نەتەوەیی هەیە، جگە لە هەندێ جووڵەی بەرتەسکی مەدەنی یا دەرکردنی ڕاگەیەنراو هیچی ترمان لە دەست نایەت.
هەتا هێز و لایەنە کوردییەکان، پێداچوونەوە بە ستراتیژی بەرگریی خۆیاندا نەکەن و، نەتوانن پلاتفۆرمێکی یەکگرتووی نەتەوەیی بۆ بڕیاردان لەسەر پرسە چارەنووسسازە نەتەوەییەکان دابمەزرێنن، ئەوا حاڵمان لەوەی کە هەیە باشتر نابێت و ڕەنج و ئازارەکانمان دووبارە و سەدبارە دەبنەوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 226 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 23-10-2019
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 23-10-2019 (5 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
کتاب: تحقیقات
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 98%
98%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 26-03-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا07-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 226 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
پاش واران

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 523,236
 شؤمارە عەسگەل  105,829
 کتاووەل 19,710
فایل های مرتبط 98,698
Video 1,420
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
پاش واران
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  کتاووخانە - PDF -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - زنان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.25 ثانیه(اێس)