کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  529,962
 شؤمارە عەسگەل
  107,297
 کتاووەل
  19,947
فایل های مرتبط
  100,729
Video
  1,470
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
کلیپتۆکراسی لە بەرگی دیموکراسیدا
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کلیپتۆکراسی لە بەرگی دیموکراسیدا

کلیپتۆکراسی لە بەرگی دیموکراسیدا
$کلیپتۆکراسی لە بەرگی دیموکراسیدا$
# ئازاد وەڵەدبەگی#
#25-12-2019#
لە چەندین ساڵی ڕابردووەوە و تا ئێستاش، ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک مەنجەنیق لەناو ئاگری خۆپیشاندان و تەنانەت جەنگی ناوخۆییدا دەسووتێن. خەڵکێکی زۆری ناڕازی لەو وڵاتانە لەسەر شەقامەکانن و، بێزاریی خۆیان لە سیستەمە گەندەڵەکان دەردەبڕن. هەندێ جاریش بینەری ئەوەین کە ئەم خۆپیشاندانانە ئاوێتەی توندوتیژی دەبن و ڕووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە، وەک ئەوەی لە گەڕەکی وەسبەی بەغدا ڕوویدا.
ئەگەر سەرنج بدەین، زۆر لە سیستەمە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەوانەش ئێراق، هەموو کات هەوڵیانداوە خۆیان وەک سیستەمێکی دیموکراسی بناسێنن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم سیستەمانە جۆرێکن لە کلیپتۆکراسی (Kleptocracy) و خۆیان بە دیموکراسی ڕتووش کردووە. لەم وڵاتانە هەرچەندە بە ڕواڵەت هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دەسەڵاتدارانەی کە دێنە سەر کورسی دەسەڵات، پێگەی خۆیان بۆ گەندەڵی و ڕاوەڕووت بەکاردەهێنن و ئەوەی کە لە دیموکراسی دەمێنێتەوە تەنیا ناوێکی بێ ناوەرۆکە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیستەمە سیاسییەکان لە وڵاتانی جیهانی سێیەم ناسەقامگیریی ئەم وڵاتانەیە، هەربۆیە ئەو کەسانەی کە لە قۆناغێکدا دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن، ئەمە وەک هەلێک دەزانن بۆ پڕکردنی گیرفانیان و دەست دەکەن بە گەندەڵی و تاڵان و بڕۆ. لە وڵاتانی جیهانی سێیەمدا، گەندەڵی لە ئاستە باڵاکان و لەسەر ئاستی نوخبەی سیاسی بە شتێکی سرووشتی و ئاسایی لە قەڵەم دەدرێت و، ئەو کەس و ڕەوتانەی کە لەم سیستەمە ناسەقامگیرەدا دێنە سەر کورسی دەسەڵات، دەیانەوێ بەخێرایی و بەپەلە هەلەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و سیاسیی خۆیان بقۆزنەوە.
لە زانستە سیاسییەکاندا، کلیپتۆکراسی (دزسالاری) بە جۆرە حکومەتێک دەگوترێ کە خەڵک دەبنە قوربانیی چاوچنۆکیی دەسەڵاتداران بۆ کۆکردنەوەی ماڵ و سامانی تایبەتی، ئەمەش لە ڕێگەی دزینی سامانی گشتیی وڵاتەوە دێتەدی. لەڕاستیدا، ئەو دەسەڵاتدارانە وڵات وەک ئەکاونتێکی بانکیی خۆیان سەیر دەکەن و ئەو پارەیەی کە دەچێتە گیرفانی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ، هەمووی لە خەزێنە و بودجەی گشتیی وڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت کە لە بنەڕەتدا دەبوو ئەم سامانە بۆ پێشخستنی گشتیی کۆمەڵگە خەرج بکرێت و، گۆڕینی ئاڕاستەی ئەو پارانە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دابەزینی ئاست و چۆنییەتیی ژیانی خەڵک و هەژاربوونی زیاتری کۆمەڵگە.
کلیپتۆکراسی، جۆرێکە لە حکومەت کە لەسەر بنەمای بەتاڵانبردنی سامانی گشتی و دزینی سەرچاوە نیشتمانییەکان بنیاتنراوە. ئەم جۆرە حکومەتە پتر لە وڵاتە گەشەنەکردووەکاندا کە خەڵکەکەی ئاستی هۆشیارییان لاوازە و پێگەیشتوویی سیاسی و ڕۆشنبیرییان کەمە و خاوەن ئابوورییەکی حکومیین، گەشە دەکات.
لەم سیستەمەدا، گەندەڵی لە ئاستەکانی سەرەوە بەرەو خوارەوە شۆڕ دەبێتەوە و پەرەدەستێنێ و گەشە دەکات و لە ئەنجامدا گەندەڵی بەدامەزراویی دەبێت و، هەر کەسێک دەستی بگاتە هەر سەرچاوەیەکی ئابووری و دارایی، بەپێی دەستڕۆیی و توانا و پێگەی خۆی دەست دەکات بە گەندەڵی و تاڵان و بڕۆ کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی داڕووخانی کۆمەڵگە و بنەما ئاکارییەکانی ئەو کۆمەڵگەیە. لەم کۆمەڵگەیانەدا گەندەڵی، دزی، بەرتیلخواردن و ڕانتخۆری و هتد، پەرە دەستێنێ و چینێکی ناڕازی درووست دەبێت کە هەمان خەڵکی ئاسایی کۆمەڵگەن.
چینی ئاسایی کۆمەڵگە کە بێدەربەستی و بەدامەزراوبوونی گەندەڵی لەناو چینی باڵادەستی کلیپتۆکراتدا دەبینێ، دەگاتە ئەو باوەڕەی کە مافەکانی پیشێل دەکرێت و ستەمی لێدەکرێت. هەربۆیە، خەڵک لەو دۆخەی کە بەسەریاندا سەپێنراوە تووڕە دەبن و لە هەر کات و شوێنێکدا کە بۆیان بلوێت، هەوڵدەدەن تۆڵە بکەنەوە و کەمتەرخەمی بنوێنن و ئەمە بە جۆرێک لە خەباتی نیگەتیڤ دەزانن و دەڵێن ئەمە مافی ئێمەیە، ئەوان دەیخۆن ئێمە بۆ نەیخۆین و ئەمە دەکەنە پرەنسیپی کارکردنی خۆیان.
هەروا حکومەتی کلیپتۆکراسی، کاریگەریی زۆر نەرێنی لە بواری ئابووری سیاسی و مافە مەدەنییەکاندا هەیە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگە چاویان لێبکات و بەرەبەرە ئەم کولتوورە لەناو تانوپۆی کۆمەڵگەدا ڕەگ دادەکوتێ و دەبێتە نۆرمێکی کۆمەڵایەتی و بەدامەزراوبوونی گەندەڵی لەناو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەدا. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی حکومەتە کلیپتۆکراتەکان، گواستنەوەی پارەی وڵاتەکەیە بۆ بانکەکانی دەرەوە کە لە ئێراق وەک دەگوترێت لە ساڵی 2003 وە تا ئێستا 400 ملیار دۆلار لە سامانی گشتی براوەتە دەرەوە. هەروا سەرچاوەکانی دیکەی وڵاتیش دەکەونە بەر ئەم لێشاوی بەتاڵانبردنە، هەربۆیە لەم جۆرە وڵاتانە، کەلێنێکی زۆر گەورە لەنێوان خەڵکی ئاسایی و چینی سیاسی دەسەڵاتداردا هەیە.
پەرەسەندنی گەندەڵی و لانی کەمی گەشەکردن بە دوو تایبەتمەندی دیاری سیستەمە کلیپتۆکراسییەکان دادەنرێن. هەستکردن بە هەرجۆرە نایەکسانی و بێبەشبوونی نالۆژیکی بە تایبەت ئەگەر تێکەڵ بە ڕەنگ و بۆنی سیاسی، نەتەوەیی، ئایینی، تایفی و ئایدیۆلۆژی بکرێت، ئەوا لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی کاردانەوەی توندی ئەو چین و توێژانەی هەست بە نایەکسانی و بێبەشی دەکەن. ئیمانۆیل والرشتاین دەڵێت: ئەو سیستەمەی کە دەسەڵات بە شێوەیەکی نادیموکراتی و نایەکسان دابەش بکات، ئەوا بەو واتایەیە کە ئەم سیستەمانە هەموو شتەکانی دیکەش بە شێوەی نایەکسان دابەش دەکەن و سیستەمێکی لەو جۆرە ناتوانێ دیموکراتی بێت. نەبوونی سیستەمێکی دیموکراسی یاخود دیموکراسییەکی ساختە بە ناوئاخنی کلیپتۆکراسی، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆکاری سەرەکی بەرهەمهێنانەوەی گەندەڵی لە هەموو بوارەکاندا. هەربۆیە لەم کۆمەڵگەیانەدا گەندەڵی و دەسەڵاتی کلیپتۆکراسی دەبێتە سەرچاوە و هۆکاری بزاڤ و گٶڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ئەنجامدا بە شێوازی خۆپیشاندانی جەماوەری و گڕگرتنی شەقامەکانی وڵات دەردەکەوێت. ئەمەش ئەو دۆخەیە کە ئێستا لە بەشێک لە وڵاتانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدیدەکرێت. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 185 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 25-12-2019
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 25-12-2019 (5 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تحقیقات
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 98%
98%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 28-03-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا07-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 185 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  529,962
 شؤمارە عەسگەل
  107,297
 کتاووەل
  19,947
فایل های مرتبط
  100,729
Video
  1,470
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
302,744
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,912
هەورامی 
65,829
عربي 
29,208
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,985
فارسی 
8,934
English 
7,395
Türkçe 
3,595
Deutsch 
1,479
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
86
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
22
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
323
PDF 
30,403
MP4 
2,391
IMG 
196,210
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  وەڵگەنۆمەل - اقلیم - Belgium  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - شاعر  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - نویسندە  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - روزنامەنگار  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال حقوق بشر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.578 ثانیه(اێس)