کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  528,844
 شؤمارە عەسگەل
  107,018
 کتاووەل
  19,892
فایل های مرتبط
  100,306
Video
  1,468
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
با دەستوور هەموار بکرێتەوە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

با دەستوور هەموار بکرێتەوە

با دەستوور هەموار بکرێتەوە
$با دەستوور هەموار بکرێتەوە$
#هیوا حاجی دێلوەیی#

#09-11-2019#
دەستووری ئێستای ئێراق نە هەمووی لە بەرژەوەندی کوردە و نە تێکڕاشی لە زیانی کورد. ڕاستە سیستەمی فیدراڵیی ئێراق دەسەڵاتی فراوانی بە هەرێمەکان (هەرێمی کوردستان و ئەو هەرێمانەی لە ئاییندەدا درووست دەکرێن) لە بوارەکانی بەرگری و ئاساییش، بەڕێوەبردنی سەرچاوە سرووشتییەکان، ئیدارەی نێوخۆیی هەرێمەکان و بابەتی دیکەش داوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، لە بواری دیکەی گرنگدا، دەستوور بەپێی خواست و ویستی شەریکەکانی دیکەی ئەوسای ئێراق نووسراوەتەوە.
بۆ وێنە، بەخشینی ڕۆڵێکی مەرکەزی بە دین و ڕێژیمی زۆرینەی پەڕڵەمانی و چڕبوونەوەی بەشی هەرەزۆری دەسەڵاتە جێبەجێکارییەکان لە کەسی سەرۆکوەزیراندا، بۆ خزمەتی خواستی شیعەی ئێراق نووسراوەتەوە. بە پێچەوانەوە، لە هەندێ بواردا، بەتایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ ناوچە کێشە لەسەرەکان، وەک ئێستا دەرکەوتووە، مادەی 140 ئاییندەی ئەو ناوچانەی ئاڵۆز کردووە. لەوەش زیاتر، دەستووری ئێراق بەڕوونی دانی بە مافی بڕیاردانی چارەنووسدا بۆ کورد نەناوە. تەنانەت نابێ ئەوە لەبیر بکرێ کە دیزاینکردنی فیدراڵی بەم شێوەی ئێستا، لە کاتی خۆیدا، بۆ شیعەی ئێراقیش بیرۆکەیەکی خراپ نەبوو، لەو ڕوانگەیەوە کە درووستبوونی هەرێمێکی شیعە لە باشوور، بەوپێیەی بەسرا بەرهەمهێنەری دوو لەسەر سێی نەوتی ئێراقە، ئیکۆنۆمیی وڵاتەکە و ناوچە سوننەکانی دەخستە ژێر ڕەحمەتی شیعەوە. نوخبەی ئێستای شیعە ڕەنگە لەبەر سێ هۆکاری سەرەکی لە فیدراڵیەت دڕدۆنگ بن:
یەکەم: دەرکەوت سیناریۆی درووستبوونی هەرێمێکی شیعە کە هەموو پارێزگا شیعییەکان لەخۆ بگرێ، پاڵپشتی جەماوەری و سیاسی و دامەزراوەی دینیی شیعەی نییە.
دووەم: لەبەرانبەر ئەوەدا خواستی بەهەرێمبوونی بەسرا، بەتەنیا، زیاتر زەق بووەتەوە کە ئەمە خۆی لەخۆیدا دوو لێکەوتەی نەخوازراوی بۆ دانیشتووانی شیعە و ناوچە سوننییەکان دەبێ: ئەوانیش، باڵادەستیی ئابووری و سیاسی بەسرا بەسەر ناوچە شیعەنشینەکانی دیکە و بێدەسەڵاتکردن و ئیفلیجکردنی دەسەڵاتی بەغدا. ئەگەر هەرێمی بەسرا، بەو دەسەڵاتانەی ئێستای هەرێمەکان هەیانە دابمەزرێ، بەغدا لە چایخانەیەکی سیاسی زیاتر نابێ.
لەلای سێیەمیشەوە، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی 2017 ، تەزووی لاوازکردن و ڕێگرتن لە گواستنەوەی هەرێم بۆ قەوارەیەکی سەربەخۆ لە ئاییندەدا، بە گیانی نوخبەی شیعەدا هێنا. بۆیە ئەگەر مەبەست لە هەمواری دەستوور سڕینەوەی سیستەمی فیدراڵی یان بێدەسەڵاتکردنی هەرێمەکان بێ، بێگومان لایەنەکانی دیکەش شتیان هەیە لەدەستی بدەن. بۆ وێنە، دەکرێ کوردیش پاڵبنێ بە ئاڕاستەی هێنانەکایەی باڵانسێک لەنێو دەسەڵاتی جێبەجێکار کە وا بکات سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکوەزیران دەسەڵاتی ڕوون و هاوسەنگیان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا هەبێ.
ڕەنگە سوننەش ئەوەیان پێ خراپ نەبێ. هەروەها دەکرێ کورد قوورسایی زیاتر بخاتە سەر مافی خۆبەڕێوەبەری بۆ پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان. لەڕاستیشدا، پێموانییە باڵانسی هێز لە ئێراقدا، ئەوەندە لار بووبێ کە لایەنێک بتوانێ بە تەنیا و بەویستی خۆی دەستوورێکی سەرلەنوێ بۆ ئێراق بنووسێتەوە. بۆیە با لێبگەڕێین هەمووان بەرگری لە مەسەلە بنچینەییەکانی دەستوور بکەن، چونکە هەموو لایەک تەقریبەن لێی سوودمەندن.

مەبەست لە هەمواری دەستوور چییە؟
هەموو هەموارێکی دەستووری، پەیوەندی بە هەر دەروازە و بڕگەیەکەوە بێ، گرنگە. دەستوور پێناسەی ناسنامەی دەوڵەت و سیستەمی حوکمڕانی و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و ماف و ئەرکی هاووڵاتییان و بەڕێوەچوونی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریی دانیشتووانی وڵات دەکات. بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە دەستووردا بە مانای دەستکاریکردن و داڕشتنەوەی ڕەهەندێکی گرنگی پەیوەندیی دەوڵەت و کۆمەڵگەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێجار دەکرێ جۆرێک کۆدەنگی هەبێ لەسەر ئەو هەموارانەی دەبێ بکرێن، یان ڕەنگە هەندێ بابەت هەستیارییەکی ئەوتۆ نەهێننەپێش. بۆ وێنە، ئەگەر مەبەست لە هەمواری دەستووری ئێستای ئێراق هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بێ، ئەمە نابێتە بابەتێکی زۆر ئاڵۆز.
ڕەنگە لایەنەکان بە ئاسانی بتوانن بابەتێکی لەوشێوەیە تێپەڕێنن. خۆ ئەگەر، ئامانجی هەمواری دەستوور بۆ نموونە، جیاکردنەوەی دین لە دەوڵەت، گۆڕینی سیستەمی پەڕڵەمانی بۆ سەرۆکایەتی یان نەهێشتنی سیستەمی فیدراڵی، یان کەمکردنەوەی ڕیشەیی دەسەڵاتی هەرێمەکان بێ، ئەوکات هەموارکردنەکە دەبێتە هەمواری بنچینەیی و بە دڵنیاییەوە وردەکاری زۆر بەدوای خۆیدا دێنێ. بۆیە ئێستا دیار نییە بەدیاریکراوی مەبەست لە هەمواری دەستوور چییە. بیرۆکەی هەرە باش ئەوەیە، قوورسایی هەموارە دەستوورییەکان بخرێتە سەر ئەو ڕەهەندانەی پەیوەندییان بە دەسەڵاتی جێبەجێکارەوە هەیە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری، شەفافیەت، هەلی کار، ئەرکی دەوڵەت لە سیستەمی چاودێری و بیمەی کۆمەڵایەتی. هەموارکردنی دەستوور، لەو ئاستەدا لەبەر دوو هۆکار ئاسانتر دەبێ:

یەکەم، بۆ خەڵکی ئاسایی و تووڕەی ئێستای ئێراق، ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە ژیان و بژێوی ڕۆژانە زۆر گرنگتر و بەبایەخترن لە هەر بابەتێکی دیکە.
دووەم، تەنانەت لەنێو نوخبەی سیاسیشدا، ڕەنگە ئەو بابەتانە ناکۆکییەکی ئەوتۆیان لەسەر نەبێ. بۆیە ئەم هەموارانە هەم ئاسانن و دەشکرێ زوو بچنەپێش. خۆ ئەگەر هەمواری دەستوور مانای قووڵ و ستراتیژی پێ ببەخشرێ و ئامانجەکەی لاوازکردن و سڕینەوەی ئەوی دیکە بێ، ئەوا بەڕاستی ئاکامەکەی بۆ کەس باش نابێ. هەرچۆنێک بێ، کورد دەبێ سێ لیست ئامادە بکات: لیستێک بۆ ئەو هەموارانەی موعارەزەیان ناکا و بگرە پاڵپشتییان دەکا، لیستێک بۆ ئەو بابەتانەی دەکرێ هەندێ سازشیان لەسەر بکا و لەبەرانبەردا سازش لەبەرانبەرەکانی داوا بکا و لیستێک بۆ ئەو بابەتانەی زۆر زەحمەتە سازشیان لەسەر بکا.
$ئەگەر مەبەست بەئامانجگرتنی فیدراڵیزم بێ!$
فیدراڵیەت لە ئێراقدا بەشێوەیەکی خراپ بەدامەزراوەیی کرا. توێژەران جیاوازی لەنێوان دوو فۆرمی فیدراڵی دەکەن: فۆرمی فیدراڵیەتی چوونیەک (Symmetric) کە تیایدا هەرێمەکان، ئەوجا ژمارەیان هەرچەندبێ، هەمان دەسەڵات و ستراکتۆریان هەیە. وا پێشنیار دەکرێ ئەم فیدراڵیەتە زیاتر بۆ ئەو هەرێم و وڵاتانە دەستدەدات کە پێشتر سەربەخۆ بوون و دواتر، خۆیان ئارەزوومەندانە لە یەکێتییەکی فیدراڵیدا کۆبوونەتەوە. جۆری دووەم فیدراڵیەتی ناچوونیەکە (Asymmetric) کە تیایدا مەرج نییە هەرێمەکان هەمان دەسەڵات و ستراکترۆیان هەبێ.
تەنانەت مەرج نییە زیاد لە هەرێمێکیش هەبێ لەنێو ئەم دەوڵەتەدا. ئەم فۆرمەی فیدراڵی زیاتر بەکەڵکی ئەو وڵاتانە دێت کە ئەگەری هەڵوەشانەوە و جیابوونەوەی گرووپێکی دیاریکراوی نەتەوەیی یان ئایینییان لەسەرە. ئەوجا لێرەدایە، بۆ ئەوەی وڵات لە ئەگەری دابەشبوون بپارێزرێ و خواستی جیابوونەوە لاواز بکرێ، دەسەڵاتی فراوانتر بە هەرێمێکی دیاریکراو دەدرێ بەبێ ئەوەی پێویست بکا هەرێمەکانی دیکە هەمان دەسەڵاتیان هەبێ. ئەوانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر فیدراڵییەتی ئێراق کردووە (بۆ نموونە: Mayer 2007، OLeary 2010، Kane، Hiltermann) (and Alkadiri 2012، Anderson 2015 پێیانوایە ئێراق پێویستی بە جۆری دووەمی فیدراڵیەت هەبوو، بەڵام یەکەمی هەڵبژارد. ئەم توێژەرانە ڕەخنە لە داڕشتنی فیدراڵیەت لە ئێراق دەگرن و پێیانوایە لە دیزاینکردنی سیستەمەکەدا ئێراق دەبوو تایبەتمەندیی کورد تێکەڵ بە بەشەکانی دیکەی ئێراق نەکات. بەم شێوەیە، دەکرا دەستوور دانی بە هەرێمی کوردستاندا نابا بە هەموو ئەو دەسەڵاتانەی هەیەتی، بەبێ ئەوەی هەمان ئەو دەسەڵاتانەی بەخشیبا بەو هەرێمانەی لە بەشەکانی دیکەی ئێراق لە ئاییندەدا درووست دەبوون. لیام ئەندرسۆن ئاماژە بە کەیسی سەرکەوتووی فیدراڵیەتی ناچوونیەک لە کەنەدا و ئیسپانیا و بەلجیکا و تەنانەت ئەندونیزیاش دەکات. زۆر کەس بە هەڵە وا دەزانن دەستووری ئێراق تایبەتمەندی جیاوازی بە هەرێمی کوردستان داوە.
ئەمە ڕاست نییە، چونکە بەپێی دەستوور، هەر هەرێمێک لە ئێراق درووست بێ، ئەگەر تەنیا لە یەک پارێزگاش پێکبێت، هەموو دەسەڵاتێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی دەبێ، ئەمەیە هەڵەی فیدراڵیەت لە ئێراق. لەسەرەوە وتم: ئەگەر هەرێمی بەسرا درووست بکرێ و دەسەڵاتی هەبێ بەسەر نەوت و ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتی و سوپای تایبەت و یاسای مەدەنیی تایبەت بە خۆی و هەتا دوایی هەبێ، چی بۆ بەغدا دەمێنێتەوە؟ بۆیە دەبوو دەستووری 2005 تایبەتمەندی بە هەرێمی کوردستان دابا و دەکرا بۆ بەشەکانی دیکەی ئێراق فۆرمێکی دیکەی ئۆتۆنۆمی یان تەنانەت هەر بە سیستەمی ئێستای پارێزگاکان مابایەوە. کورد دەبێ لە مەسەلەی هەموارکردنی سیستەمی فیدراڵیشدا، بەر لەوەی ڕەتیبکاتەوە، تێبگات مەبەستی ئەوانی دیکە لەو هەموارکردنە چییە. خۆ ئەگەر دیانەوێ فیدراڵیەت بۆ بەشەکانی دیکەی ئێراق دابڕێژنەوە و دەستکارییەکی ئەوتۆ لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستاندا نەکەن، دەکرێ کورد بەرهەڵستی نەکا.
با ئێراق پێکبێت لە هەرێمی کوردستان و پانزە پارێزگای دیکە! لەگەڵ ئەوەشدا، من گومانم هەیە دانیشتووانی پارێزگا دەوڵەمەندەکان، بەتایبەتی مەبەستم بەسرایە، دەنگ بدەن بە هەڵوەشانەوەی تێکڕای سیستەمی فیدراڵی لە ئێراق. ئەویش لەبەر دوو هۆکار: یەکەم، فیدراڵیەتی ئێستا چانسی ئەوەیان پێدەدا لەوەی هەر کاتێک هەرێمێکی ئۆتۆنۆمیان دامەزراند، ببنە هەرێمێکی زۆر بەهێز و تێکڕای ئیکۆنۆمی و سیاسەتی ئێراق بخەنە ژێر هەژموونی خۆیان. دووەم، هەستی ناوچەگەرایی بە گشتی لە ناوچەکە زۆر بەهێز بووە، تا ئەو ڕادەیەی دانیشتوویەکی بەسرا نەوتی بەسرا بە هی بەسرا دەزانێ نەک هەموو ئێراق، ئەوجا بۆ بەشی بکا لەگەڵ ئەوانی دیکە؟ بەڵام لەلایەکی دیکەوە، ڕەنگە عەرەبی ئێراق بە گشتی دڵخۆش نەبن بە فیدراڵیەتی ناچوونیەک بەوەی هەرێمی کوردستان مامەڵەی تایبەتی لەگەڵدا بکرێ و دەسەڵاتی زیاتری هەبێ بەراورد بە هەرێمەکانی دیکە.
دەستووری ئێراق بێگومان پێویستی بە هەموارکردنە. بەڵام ئاڵۆزی و فرەڕەهەندیی بابەتەکان، بوونی ئەجێندای شاراوە و هەوڵدان بۆ سڕینەوە و بێدەسەڵاتکردنی ئەوانی دیکە، بەهێزیی دەستوەردانی دەرەکی و تەنانەت ئاڵۆزییەکانی خودی کۆمەڵگەی ئێراقیش، وا دەکا هەر هەموارێکی ڕیشەیی ئاستەنگی مەزنی بێتە پێش. باشترین بیرۆکە، بە باوەڕی متەوازیعی من، لە کاتی ئێستادا هەموارێکی سنووردار و پەیوەندیدارە بە باشتر بەڕێوەبردنی دەسەڵاتی جێبەجێکار لەسەر ئاستی دەوڵەتی ئێراق. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 343 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 09-11-2019
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 09-11-2019 (5 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: قانونی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 98%
98%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 31-03-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا03-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 343 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  528,844
 شؤمارە عەسگەل
  107,018
 کتاووەل
  19,892
فایل های مرتبط
  100,306
Video
  1,468
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
302,073
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,800
عربي 
29,077
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,736
فارسی 
8,807
English 
7,251
Türkçe 
3,580
Deutsch 
1,474
Pусский 
1,126
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
311
PDF 
30,140
MP4 
2,379
IMG 
195,567
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  وەڵگەنۆمەل - اقلیم - Belgium  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  وەڵگەنۆمەل - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1 ثانیه(اێس)