کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 522,737
 شؤمارە عەسگەل  105,763
 کتاووەل 19,697
فایل های مرتبط 98,602
Video 1,420
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
مامە عەلە ڕەش
ڕزگ(دەسە):  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مامە عەلە ڕەش

مامە عەلە ڕەش
ناو: عەلی
نازناو: مامە عەلە ڕەش
ناوی باوک: عەبدولقادر عەبدولعەزیز نەورۆز
ساڵی لەدایکبوون: 1928
ڕۆژی کۆچی دوایی: #23-12-2009#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی کوێرەکی بناری خۆشک نزیک #دەربەندیخان#
شوێنی کۆچی دوایی: دەربەندیخان

$ژیاننامە$
مامە عەلە مرۆڤێکی خاکی و سەرکردەیەکی ئازاو دەست و داوێن پاک و حەقانی و جەربەزەو لێهاتو بوو، ‎لە دایکبووی ساڵی 1928ی گوندی کوێرەکی بناری خۆشک نزیک دەربەندیخانە.
‎لە تەمەنی دە ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات، خۆی و دایکی سێ خوشکی پێکەوە دەژین، بە کاری جوتیاری و ئاژەڵدارییەوە خەریک دەبن.
‎لە ساڵی 1950 کە بە ساڵی زوخاڵەکە ناسراوە لە بناری خۆشک و بەمۆ خەڵکێکی زۆر ھەلی کاری زوخاڵکردنیان بۆ ڕەخسا، ئەویش وەک ئەو خەڵکە زوخاڵی دەکرد و بۆ #خانەقین#ی دەبرد، لە خانەقین تووشی کابرایەکی یەک باڵ دەبێ، کە ھاوکاری کاروباری حکومی دەکات و ئامۆژگاری زۆر شتی دیکەشی بووە، پاشان بۆی دەردەکەوێ کە ئەو کابرایە شیوعی بووە و ھەر لەو ڕێگەیەوە تێکەڵ بە سیاسەت و شوعییەت دەبێت.
‎لە دوای ساڵی زوخاڵەکە لەگەڵ (شەربەت سڵێمان) دا ھاوسەرگیری دەکات کە بەرهەمەکەی دوو کوڕ دەبێت و زۆر ناخایەنێت جیا دەبنەوە.
‎بەشداری کاریگەریی بزووتنەوەی جوتیارانی ساڵی (1953) ی کوێرەک و ھۆرێن و شێخانی کردووە و وەک سەرکردەیەک دەرکەوتووە، کە بەرھەمەکەی بە تاپۆ و تەسویەکردنی زەوی ناوچەکە بەسەر جوتیاراندا کۆتایی پێھات.
‎لەو ماوەیەدا بە چری تێکەڵ بە حزبی شوعی و کاری سیاسی دەبێت.
‎لە ساڵی 1958 بۆ جار دووەم لەگەڵ (خانم فەرەج محەمەد) ھاوسەرگیری دەکات، کە بەرھەمەکەی شەش کوڕ و سێ کچ دەبێت و تا کۆتایی ژیانیان پێکەوە دەبن.
‎لە سەرەتای پڕۆژەی بەنداوی دەربەندیخان دا وەک کرێکار دەست بە کار بووە و وەک نوێنەری کرێکاران ھەڵبژێردراوە، کە لەبەر جموجوڵی سیاسی و شوعی بوونییەوە لە 16-05-1961 لە کارەکەی دووری دەخەنەوە و دەری دەکەن.
‎دوای کودەتای بەعسییەکان لە ساڵی 1963 لەگەڵ جوتیارەکانی دەڤەرەکەدا بنکەی ماڕۆچن بۆ پارێزگاری ھاوڕێیان لە دڕندەیی حزبی بەعس ئاوەدان دەکەنەوە، کە بە داخەوە زۆر ناخایەنێت بنکەکە بە ھاوکاری ڕژێم ئەکەوێتە بەر ھێرشێکی گەورەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کە دوانزە ھاوڕێی شوعی بێتاوان کە لەدەست ڕژێمی کودەتا ھەڵھاتبوون و زۆربەیان بێچەک بوون، بوون بە قوربانی.
‎ساڵی 1964 لەلایەن پاتییەوە دەستگیر دەکرێت و دەبرێت بۆ بەندینخانەی قۆپییەکانی قەرەداغ و بڕیاری کوشتنی دەدرێت، بەڵام ئێوارەی پێش جێبەجێکردنی بڕیارەکە ئەتوانێت ڕابکات و خۆی بگەیەنێتە گوندی بەلەکجار و لەوێوە جلوبەرگ و پێڵاوی بۆ دابین دەکەن و ئەگاتە بانی خێڵان و ئەیپەڕێننەوە بۆ کوێرەک و بناری خۆشک کە ئیتر لە حکومەتی ئێراق و پارتیش یاخی دەبێت.
‎ئەم قۆناغە سەخترین قۆناغ دەبێت بۆ مامە عەلە ڕەش، چونکە ڕژێم و پارتی بە چڕی بە دوایدا دەگەڕان و شکیان لە ھەرکەس بکردایە کە ھاوکاری دەکات و نانی بۆ دەبات تووشی بەندینخانە و لێپێچینەوە و ئەشکەنجە دەبوویەوە.

‎$بەسەرهات$
بەم قورئان خواردن و تەڵاق خستنە زۆرە، یەک نموونە ئەگێڕمەوە:
‎لەدوای ئەو قورئان خواردن و تەڵاق خستنەوە پیاو گەڵ ناوێرن بچن شتی بۆ ببەن، لەو شاخانە زۆر برسی ئەبێ، شەوێک دائەبەزێتە خوارەوە بۆ ناو گوندی ناودێ و بەردێک ھەڵ دەداتە حەوشەکەی ماڵی قادری نادر، کە ئەکاتە خاڵی، نازانێ چەند ڕۆژ پێش پارتی خەڵکیان لەژێر دارکاریدا بێدەم و زمان خستووە، خاڵۆ قادر وتبووی شەوکەت بڕۆ نان و ھێلکەی بۆ بپێچەرەوە باکەس نەزانی و با نەیەتە ژوورەوە بیبینم، بەخوا تەڵاقم ئەکەوێ!
‎ئەم بەزمە بەردەوام بوو تا فاخر مێرگەسووری ھات بۆ کوێرەک، ئیتر نیمچە ڕێککەوتنێک کراو دۆخەکە ئارام بوویەوە.
‎ساڵی 1968 کە جیابوونەوە و ئینشقاق لەنێوان باڵی قیادەی مەرکەزی و لیژنەی مەرکەزیدا ڕووی دا مامە عەلە و زۆربەی جوتیارانی دەوروبەریان قیادەی مەرکەزیان ھەڵبژارد، کە قیادەی مەرکەزی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیدا بنکە و بارەگاکانیان کردەوە، ئەم وەزعە تا 11ی ئازاری 1970 بەردەوام بوو، بەڵام کە عەزیز ئەلحاج ڕوخا ، ئیبراھیم عەلاوێش ڕای کرد بۆ لەندەن و قیادەی مەرکەزی فەشەلیان ھێنا، ھەندێک گەڕانەوە بۆ ناو لیژنەی مەرکەزی و ھەندێک لە پارتی نزیک بوونەوە و ھەندێکیش وازیان ھێنا، بەڵام ساڵی 1972 عومەری سەید عەلی نامەیەکی لەلایەن حەمەی میرزا سەعید و عەدۆ وە ھێنا بۆ مامە عەلە ڕەش و مامە حەمە فەرەج کە هەردووکیان دوو سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی جوتیارانی کوێرەک و ھۆرێن و شێخان بوون و لە سەردەمی بەنداوەکەی دەربەندیخانیشدا ھاوڕێی خەباتی کرێکاری عەدۆ و حەمەی میرزا سەعید بوون کە ھەموویان شوعی بوون، ‎لە نامەکەی عومەری سەید عەلی دا هاتووە: ھاوڕێیان عەدۆ و حەمەی میرزا سەعید داوایان لە عەلە ڕەش و حەمە فەرەجی فەتاح کرد بوو کە ڕێکخراوێکی مارکسی لینینی شۆڕشگێڕ درووست بووە و داواتان لێدەکەین کە پەیوەست ببن پێمانەوە، ئەمانیش دەستبەجێ قبووڵیان کرد، ئیتر بە نھێنی کاری ڕێکخراوەییان دەکرد.
‎کە ساڵی 1974 شۆڕشی پارتی ھەڵگیرسا باڵی قیادەی مەرکەزی کە زۆریان پەیوەندیشیان بە کۆمەڵەوە کردبوو، ڕۆشتنە ناو شۆڕشی کورد و مامە عەلەش بوو بە سەر پەڵ لای پارتی لە پەلی زمناکۆ، پاش ئاشبەتاڵیش ئاوارەی ئێران بوون و لە شاری قەزوێن گیرسانەوە.
‎کۆتایی ساڵی 1976 ساڵحی کوێخا عەزیز کە پورزای مامە عەلەیە بەبرینداری ئەچێت بۆ قەزوێن، لە سەرەتای بەھاری 1977 دا مامە عەلە و کاک ساڵح لە ڕێگای #کرماشان# و #جوانڕۆ# و سەلاسی باوەجانییەوەگەڕانەوە بۆ کوردستان بۆ پێشمەرگایەتی لە ڕیزەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینیدا.
‎لە ساڵی 1980 لە گوندی چرچەقەڵا سوپای ئێراق دەوریان دەگرن و مامە عەلە فیشەکێک بەر ئەژنۆی دەکوێت و بریندار دەبێت، بەڵام بەبرینداری دەردەچێت و دەست دوژمن ناکەوێت، ئەگەڕێتەوە بۆ ئێران بۆ چارەسەر، بەڵام ئاشکرا دەبێت و ڕژێمی ئاخوندی دەیگرن و ئەیبەن بۆ زیندانی ئەوین بۆ ماوەی دوو مانگ.
ئەوکاتە دکتۆر فوئاد مەعسوم بەرپرسی پەیوەندی یەکێتی ئەبێ لە تاران کاری بۆ دەکات و بەر دەبێت و دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
‎لە ئەنفالەکانیشدا لە شەڕێکدا فیشەکێک بەر سەری دەکەوێت و ھاوڕێکانی لە قەرەداغ بە جێی دەھێڵن کە پاش دوو بۆ سێ ڕۆژ بە ھۆش دێتەوە پونە ئەکوتێ و ئەیخاتە سەر برینەکەی و ئەتوانێ لەگەڵ قافڵەی ئەوانەی کە بەرەو ئێران پاشەکشە ئەکەن خۆی بگەیەنێتە ئێران و چارەسەری خۆی بکات.
‎لە ڕاپەڕیندا گەڕایەوە بۆ دەربەندیخان و خەڵکی زۆر بەتامەزرۆوە پێشوازیان لێکرد مامە عەلە خۆشەویستی هەموو لایەک بوو بەهیچ شێوەیەک نەگلا بە گەندەڵیەوە.
لە ساڵی 1993 دا مینێک پیایدا تەقییەوە و قاچێکی لەدەست دا.
مامە عەلە پیاوێکی ژینگە پارێز بووە، ئارەزوو و خولیایی باخ و چاندنی نەمام و سەوزکردنی ژینگەی ناوچەکەی بووە.
‎لە 23-12-2009 بە جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد، هەموو خەڵکی ناوچەکە و کوردستانیش ئەوەی بەمێژووی پڕ لەقوربانیدانی مامە عەلەی سەرکردە ئاشنا بووبێ بە حەسرەت و غەمێکی قوڵەوە بەرەو گۆڕستانی گوندەکەی بەڕییان کرد و بەخاکیان سپارد.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 464 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Date of Death: 23-12-2009
Cause of death: No specified T4 625
Country of death: جنوب کردستان
No specified T3 20: No specified T4 468
No specified T3 82: دربندخان
No specified T3 85: جنوب کردستان
Peshmarga rank: No specified T4 699
Place of death: دربندخان
Place of Residence: کوردستان
جنس شخص: مردان
لهجە: ک. جنوبی
ملت: کرد
نوع شخص: شخصیتی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 06-04-2023 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ئاراس ئیلنجاغی ): أڕا06-04-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 464 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.151 KB 06-04-2023 زریان عەلیز.ع.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 522,737
 شؤمارە عەسگەل  105,763
 کتاووەل 19,697
فایل های مرتبط 98,602
Video 1,420
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
Folders
 کتاووخانە - PDF -  کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - لهجە - فارسی  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. جنوبی  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - چند زبانه  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - زبانی  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.563 ثانیه(اێس)