کاتێک دوو کەس دەچنە پەیوەندی خۆشەویستی یان هاوسەرگیرییەوە، ڕەنگە زانیاری تەواو دەربارەی یەکتر نەزانن، ئەمە زۆر گرفت بۆ خانمان درووست ناکات، چونکە خانمان سەرنجیان زیاترە بە زویی دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ پیاوان بکەن، بەڵام پیاوان بە پێچەوانەوە، تەنیا شتە ڕوکەشەکان دەبینن و سەرنج نادەنە هەندێک وردەکاری، ئەمەش ڕەنگە گرفتیان بۆ درووستبکات لەگەڵ خانمەکەیان.
=KTML_Bold=هەندێک زانیاری هەیە دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ خانمان، کە پیاوان نایزانن.=KTML_End=
1- کاتێک خانمێک بە بەرانبەرەکەی دەڵێت باشم، لە ڕاستیدا باش نییە، بەڵام دەیشارێتەوە، چاوەڕێی ئەوەش دەکەن پیاوان بە زویی هەست بەمە بکەن.
2- ئەوەی وا لە خانمان دەکات بکەونە داوی خۆشەویستی پیاوێکەوە گرنگیپێدانە، ئەوان بەردەوام حەز بەوە دەکەن بایەخیان پێبدرێت و خۆشەویستیان نیشان بدرێت، بە وشە و بە کرداریش.
3- ڕەنگە باوەڕ نەکەیت، بەڵام شتە بچوکەکان ئەوان زۆر دڵخۆش دەکات، مەرج نییە هەمیشە دیاری گەورە و گرانبەهای بۆ ببەیت، بردنی گوڵێک یان وتنی وشەی خۆشم دەوێیت، بیرت دەکەم، زۆر مانای گەورەی هەیە لای ئەوان.
4- ئەوان حەز بەوە دەکەن پرسیاریان لێبکرێت، پرسیار دەربارەی ڕۆژەکەی، ئارەزووەکانی، کارەکەی، خێزانەکەی، بیرکردنەوەکانی، یان هەر شتێکی دیکە پەیوەندی پێوەی هەبێت.
5- مامەڵەی ئەو لەگەڵ تۆ، بەندە بە ماڵەکەی تۆ لەگەڵ ئەو، بەو واتایەی گرنگی پێبدەیت ئەو زۆر زیاتر گرنگیت پێدەدات، بەڵا کاتێک هەستت کرد گۆڕاوە، واتای ئەوەیە گرفت لە شێوازی مامەڵەی تۆ هەیە لەگەڵ ئەو. [1]