کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 520,262
 شؤمارە عەسگەل  105,240
 کتاووەل 19,552
فایل های مرتبط 98,120
Video 1,414
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
بیرکردنەوە: گەشتێک لە شوێنەوە بەرەو ناشوێن لای مەنگوری
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرکردنەوە: گەشتێک لە شوێنەوە بەرەو ناشوێن لای مەنگوری

بیرکردنەوە: گەشتێک لە شوێنەوە بەرەو ناشوێن لای مەنگوری
$بیرکردنەوە: گەشتێک لە شوێنەوە بەرەو ناشوێن لای مەنگوری$
#نەوزاد جەمال#
#12-09-2020#

مەنگوڕی (1910-1988) یەکێک لەو ڕووناکبیرانەی لەسەر نووسین دادگاییکراوە و یەکەم پەڕتووکی هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن لە 1938دا قەدەخەکراوە. لەسەر بیرکردنەوە و ڕاوبۆچوونی ئازاد لە سەردەمی شێخ مەحمووددا دووچاری گێرە و کێشە بووە.

لەسەدەی ڕابووردوودا وەک ڕووناکبیرێکی ڕەخنەگر گەشتی نووسینی سەرڕێ خستووە و لەو پێناوەشدا دووچاری ڕاوەدوونان و ڕاگواستن و دەربەدەری و هەڕەشە بووەتەوە.

ئەگەرچی مەنگوڕی زۆربەی بیروبۆچوونەکانی بە زمانی شیعر دەربڕیون، بەڵام هۆنراوە و هەڵبەستەکانی لە بیرکردنەوە و پرسیاری جیددی خاڵی نین. لێرەدا چەند تایبەتمەندییەک و ڕەهەندەکانی بیرکردنەوە لای مەنگوڕی لەنێو دەقەکانیدا شرۆڤە دەکرێت.

1-$بیرکردنەوە وەک ئەرکێکی ڕووناکبیری$

دەبێت ئەرکی بیرکردنەوە چیبێت جگە لە ڕەوکردن لە جیهانی فیزیکییەوە بەرەو ناشوێن. بەڵام ناشوێن جگە لە پانتاییەکی تری بیرکردنەوە لە ئازادیی هزرین و پرسیارکردن و ڕەخنەکردن شوێنیکی تر نییە.

بۆیە بە گشتی مەنگوڕی لە دەقەکانیدا لە هەوڵی گەیشتنە بە ناشوێن و چوونە ئەودیو واقیعی بەردەستەوە. سۆراخکردنی پانتیاییەک لەدەرەوەی ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەسڵەتی بیرکردنەوەیەتی.

بەڵام، پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی لە شوێنەوە بەرەو ناشوێن لە دەقەکانیدا دەبێتە دیاردەیەکی دووبارە؟ لەبەر چی بیرۆکەی بەهەشت، مەریخ و مانگ و ئاسمان و ... هتد. دەبنە پانتیایی بیرکردنەوە لە ناشوێن؟

بەشێکی وەڵامەکە بۆ سرووشتی بیرکردنەوەی دەگەڕێتەوە. بەشەکەی تریش بۆ دۆخی سیاسی و کولتووریی سەردەمەکەی و هاوکات چۆنییەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی دەوروبەرەکەی دەگەڕێتەوە.

هەمیشە شوێن وەک پانتاییەکی ژیانەکی و بوونەکی چ لە ڕووی کاتەوە و چ لە ڕووی ڕووداوەوە سنووردارە. بۆیە بیرکردنەوەی فەلسەفی و فەلسەفاندنی کێشە و گرفتەکان بە جۆرێک تێپەڕبوون و ئاودیوبوونی ژینگە و دەوروبەرە. مرۆڤ بۆ ئەوەی لەوە بگات کە بۆچی ڕووداوەکان بەو جۆرەن نەک شێوەیەکی تر. پێویستە سەروو واقیعی دۆخەکە بکەوێت و لەوێوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکات.

بیرکەرەوە و توێژەر ئەگەر مەودایەک لەنێوان بیرکردنەوە و ئەزموونکردنی ڕاستەوخۆوە وەرنەگرێت، تێگەیشتن و لێکدانەوەەکانی بە کارتێکەرە ڕاستەوخۆکانی دەوربەرەکەی سنووردار دەبن. لەم سۆنگەوە شوێنگە داگیرکار و خۆسەپێنەرە بەسەر هەست و ئاگایی مرۆڤدا. جگە لەوەش مەرج نییە شوێن چاوەڕوانی و خولیاکانی تێر بکات.

لێرەوە بە ئاودیوبوون لە شوێن، چوونەدەرەوە لە زەبر و چەپۆکی ژینگەی ئابڵوقەدەر جۆرێکە لە خۆڕزگارکردن و پراکتیزەکردنی ئازادیی پرسیارکردن. ئیدی بیرکرنەوە ڕەوکردنە لە شوێن کە بەبەها و سیستم سەرڕێژ کراوە.

3-$بیرکردنەوە وەک گەشتکردن بە جیهاندا$

لە کۆی بەرهەمەکانی مەنگوڕیدا بیرۆکەی گەشت و گەڕان بە جیهاندا ڕەنگی داوەتەوە و زۆر جار وەک گەڕیدەیەک لە جیهان دەڕوانێت. جگە لەوەی کە خۆی 14 جار دەربەدەر کراوە و لەم جێ بۆ ئەو جێ ڕاگوێزراوە کە لەگەڵ مەیلی بینینی شوێنەکانی تری جیهان هاوتەریبە. هەر وەک خۆیشی لە بیرەوەریی چوونیدا بۆ بەغدا بە یاوەریی باوکی بەرکەوتنی لەگەڵ دیمەنەکانی جیهانی شارنشین و شارستانییەتدا وێنا کردووە.

لە پەڕتووکی بەهەشت دڵدارییشدا کە لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانیدا نووسراوە، لە ڕێگەی هەواڵەکانی جەنگەوە گەشتێک بەنێو ڕووداوەکانی بەرەکانی شەڕدا دەکات. تێهەڵکێشییەک لەنێوان جەنگ و خۆشەویستیدا دەکات. وەک چۆن لە جەنگدا هەموو شت ڕەوایە، لە خۆشەویستییشدا هەموو ڕێگەیەک بۆ گەیشتن بە دڵبەر ڕێپێدراوە. خۆشەویستییش وەک جەنگ دەکەوێتە سەرووی ئاکارەوە.

ناوی شوێنەکان و هێرشەکانی سوپای ئەڵمانیا بۆ سەر وڵاتانی ئەوروپا و گرتنیان لەگەڵ ناوی سەرکردە و جەنەراڵەکاندا ناوی دوورگە و ئۆقیانووسەکان و بەندەرەکان، ڕووبار و چەم و کێو و باخ و کێڵگەکان هەموویان دەبنە کەرەستەی هەڵبەستەکانی. وێرانکاریی جەنگ، ژیان و زەوی دەکاتە دۆزەخ. بۆیە دڵداری دەبێتە بەهەشتێک و ساتێک کە مرۆڤ لە پووچیی ژیان دەرباز ببێت. ئیدی گێڕانەوەی کارەساتی جەنگ بە زمانی خۆشەویستی خاڵێکی تری جیاکەرەوەیەتی لە شاعیرە هاوسەردەمەکانی.

4-$بیرکردنەوە وەک تێپەڕاندن$

ئەگەر چەمکی تێپەڕاندن وەک ڕەهەندێکی تری بیرکردنەوەی مەنگوڕی لێک بدەینەوە، پێویستە بۆ ئەو بەکارهێنانەی لەلایەن فەیلەسوفی ئەڵمانی ڤۆلڤانگ شترۆڤە (Wolfgang Struve) کە لە پەڕتووکی فەلسەفەی ترانسێندنسدا باسی کردووە بگەڕێینەوە، لەوێدا شترۆڤە بیرکردنەوەی فەلسەفیی وەک تێپەڕاندن (ترانسێندێنس) و سەرووئاساکەوتن پێناسە دەکات. تێپەڕاندن دۆخێکی هزری و ژیری و ویژدانییە کە بەهۆیەوە مرۆڤ سەروو واقیع، جیهانی بەرهەست، دەکەوێت. واتە بە گۆشەنیگایەکی جیاوازترەوە لە واقیع ڕادەمێنێت.

کاتێک مەنگوڕی باسی بەهەشت، مەریخ و مانگ دەکات مەبەستی لە هەسارەو تەنێکی تاریک و بێگیان لەناوەندی ئاسماندا نییە، بەڵکوو جیهانی دەرەزەوی بە چاوێکی جوانناسانە بۆ سەرچاوەی ڕۆشنایی و هیوا دەگۆڕێت. لە کاتێکدا کە مانگ لە خۆیدا جوان نییە و تەنانەت دڵۆپە ئاوێکیشی لێ نییە. بەڵام لە شیعردا جوان دێتە بەرچاو و دەبێتە هاودەم و هاوخەم.

لێرەوە بیرکردنەوە تێپەڕاندنە و ئەندێشە و خەیاڵ گەشتنامەیەکن. بۆ نموونە چوونەسەر مانگی لە 1969دا نووسیوە وەک هەواڵێکی دڵخۆشکەر و سەرکەوتنی زانست بەسەر خورافەدا کە ئاسمان حەوتچینە و هیچ کەس پێی ناگات (مەنگوڕی، جیهانیکی ئازاد 733:) .

سەردەمانێک ئاسمان و هەسارە و ئەستێرەکان هەتا پێش دۆزینەوە مەزنەکانی زانست لەسەر میتۆلۆجیای ئایینی تاپۆ بوون. ئاسمان وەک چەمکێک و پانتیاییەکی مەتەڵئامێز شوێنێکی نەزانراو و دوورەدەست بوو. ئەوەش بواری بۆ ڕاڤە و قسەکردن بە ناوی ئایین و پەیامبەران و فاڵگرەوە و ئەستێرەوانەکانەوە خۆش کرد کە بە لێکدانەوەی جووڵەی هەسارەکان پێشبینیی هەڵسوکەوت و چارەنووسی مرۆڤ و ڕووداوەکان بکەن.

ئیدی قۆرخکردنی ئاسمان لە وتاری ئایینیدا کە وایکرد وەک موڵکێک کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت، بە داهێنانە زانستییەکان پووچ بووەوە. ئەو میتۆلۆجیا و خەیاڵاتانەی لەبارەی ئاسمانەوە هەبوون، ئەگەر بە دیوێکدا ڕێگر بووبن لە بەرزەفڕیی بیری مرۆڤ و تەلبەنێکیان بەدەوری ئەندێشەیدا کێشابێت، ئەوا لە ناخەوە پاڵنەری بەزاندنی چاند. بۆیە تێپەراندنی سنووری گۆی زەوی و گەشتکردن بەرەو ئاسمان دەبێتە ئەنگێزەی مرۆڤ.

5-$بیرکردنەوە لە جیهانێکی یەدەگ$

لەبەر چی مەنگوڕی بەردەوام بیری لە جیهانێکی تر کردووەتەوە؟ خۆ لە ئایینەکاندا بیرۆکەی جیهانێکی تەواو (پێرفێکت) کە مزگێنییەکە بۆ مرۆڤە باوەڕدارەکان دراوە.

دیارە مەنگوڕی ئەو جۆرە جیهانەی کە بە بەهەشت ناسراوە و دەکەوێتە جیهانێکی ترەوە مەبەست نییە. ئەو لەم ژیانە و جیهانەدا بەدوای بەختەوەری و یەکسانی و دادوەری و ئازادیی مرۆڤدا وێڵ بووە. بیرکردنەوە لە جیهانێکی تر هەر ڕەتکردنەوەیەک نییە، بەڵکوو بیرکردنەوەیە لە باشتر. گەیشتن بە ڕووناکی ئامانجەکەیە، نەک نەفرەتکردن لە تاریکایی.

بیرکردنەوە لە جیهان و بوونێکی تر، دەرچەی دەربازبوونە لە چنگی واقیع و شوێن. بۆیە ئەنگێزەیەکی ئەفسانەیی لە ڕۆحی مەنگوڕیدا پەنگی خواردووەتەوە و بەردەوام بیر و خەیاڵ هانی ئاودیوبوونی ژینگەکەی خۆی داوە تا لەودیو هەبووەوە جێگە و دەروویەک بدۆزێتەوە، چونکە مرۆڤ تا خراپ و ناڕێکییەکانی ئەم جیهانە نەبینێت، ناتوانێت بیر لە جیهانێکی باشتر بکاتەوە.

لێرەوە خەیاڵ و ئەندێشەی مەنگوڕی هێندە بەپیتە تا ئەو ڕادەیەی لە هۆنینەوە و داڕشتنی شیعرەکانی جوانتر و بەپێزتر بێت. پێویستە لە ئێستاتیکای بیرکردنەوە وە لە ئەندێشەکانی بڕوانین. بەو پێیە ئێستاتیکای بیرکردنەوە و پرسیارەکانی لە هونەری شیعری باڵاتر دێنە بەرچاو.

لای ئەو هەوڵی گەیشتن بە ناشوێن خاڵی کۆتا و بنبەست نییە، بەڵکوو پانتیاییەکی بیرکردنەوە و گەڕانە بۆ باشتر و گونجاوتر. بەدیهاتنی ئەو جیهانەش هەڵاتن نییە لە واقیع بە خۆکردن بە داڵان و گۆشە تاریکەکانی خەیاڵ و هزردا، بەڵکوو بیرکردنەوە تێپەڕاندن و ئاودیوبوونێکە کە ڕەخنەکردنی واقیعە. ڕەتکردنەوەیەکە کە لە خۆیدا ئامانج نییە، بە ئەندازەی بیر لە باشتر بکرێتەوە. دەبێت ئازادی یەکەم جار لە هزرکردندا بێت، ئینجا لە واقیعدا. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 350 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 12-09-2020
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 12-09-2020 (4 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: یادداشت
کتاب: تحقیقات
کتاب: ادبی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 30-04-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا03-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 350 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 520,262
 شؤمارە عەسگەل  105,240
 کتاووەل 19,552
فایل های مرتبط 98,120
Video 1,414
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - PDF -  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.547 ثانیه(اێس)