بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتکاری دیاری کورد و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی کوردستان (#حەیدەر شێخ عەلی#) م پێگەییشت.
حەیدەر شێخ عەلی کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و خەباتگێڕی کوردستان بوو و تەمەنی خۆی بۆ خەبات و ئازادیخوازی تەرخان کرد و لەو ڕێگەیەدا ئازار و مەینەتیی زۆری بینی.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو حەیدەر شێخ عەلی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەیدەر شێخ عەلی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
#04-05-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=