وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتى هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەگەرچى بڕیاربوو سبەینێ #25-05-2023# گەنمى جوتیارانى هەرێم بەبڕیارى #بەغدا# وەربگیرێت، بەڵام دواخراوە.
ئەگەرچى بڕیاربوو لەسبەینێ پێنجشەممەوە 25-05-2023 وەرگرتنى گەنم لەجوتیارانى هەرێم دەستپێبکات، بەڵام وەزارەتى بازرگانى حکوومەتى هەرێم ڕاگەیەنراوێکى بەپەلەى بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەى بەدواخستنى ئەو پڕۆسەیە کردووە.
لە و ڕاگەیەنراوەدا هاتووە، بەهۆکارێکی تەکنیکی و نەگەیشتنی سیدی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئێراقی فیدڕاڵ بۆ سایلۆکانی هەرێم کە بڕیاربوو ڕۆژی پێنجشەممە 25ى 5 گەنم لە سایلۆکان وەربگیرێت بۆ وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم بۆ ساڵی 2023، بڕیاردرا ڕۆژی شەممە #27-05-2023# یەکەم ڕۆژى وەرگرتنی گەنم بێت لە سایلۆکانی هەرێم لە جوتیاران. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 404 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!