ناونیشانی بابەت: هەوکردنی پڕۆستات (زنجیرەی یەکەم)
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
پڕۆستات وەک هەر ئەندامێکی تری جەستە تووشی هەوکردن دەبێت و کە لە ئەنجامدا هەڵدەئاوسێت و ئازاری بێزارکەر و چەندین لێکەوت درووستدەکات.
- هەوکردنی پڕۆستات 4 جۆری سەرەکی هەیە ، جۆری یەکەمیان پێی دەوترێت (acute prostitis) واتە هەوکردنی لەناکاوی پڕۆستات.
- هۆکارەکەی بریتییە لە بوونی بەکتریا کە ئەکرێت لە کۆئەندامی میزەوە بگوازرێتەوە بۆ پڕۆستات، زیاتر باوە لە تەمەنی خوار 45 ساڵى.
=KTML_Bold=ئەم جۆرەیان زۆر لەپڕ درووستەبێت و نیشانەکانی بەهێزن وەک:-=KTML_End=
- درووستبوونی ئازاری بەهێز لە ناوچەی چوک و گوونەکان و کۆم و بەشی خوارەوەی سک.
- ئازار لەکاتی میزکردندا، زۆر هەستان بۆ میزکردن لە شەواندا ، میزی پچڕ پچڕ و مانەوەی میز لە میزەڵداندا ، هەندێجار بوونی خوێن لە میزدا.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئازاری خوارەوەی پشت و ئازار لەکاتی ئاو هاتنەوەدا.
- کۆبوونەوەی جەراعەت لە پڕۆستاتدا.
=KTML_Bold=هەندێک هۆکار هەن کە ئەگەری نەخۆشییەکە زیادەکان وەک:-=KTML_End=
- بوونی هەوکردن لە کۆئەندامی میز و ئەوانەی کە سۆندەی میزیان بۆ دانراوە ، هەروەها ئەوانەی کە نموونەیەک لە شانەی پڕۆستاتیان وەرگیراوە بۆ پشکنین.
- تووشبوانی نەخۆشی ئایدز و نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان.
- برینداربوونی ناوچەی حەوز. [1]