کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 524,931
 شؤمارە عەسگەل  106,309
 کتاووەل 19,777
فایل های مرتبط 99,438
Video 1,446
زبان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ژنی کورد لەنێوان ڕەگەزی دووەم و کوردبووندا
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ژنی کورد لەنێوان ڕەگەزی دووەم و کوردبووندا

ژنی کورد لەنێوان ڕەگەزی دووەم و کوردبووندا
ناونیشانی بابەت: ژنی کورد لەنێوان ڕەگەزی دووەم و کوردبووندا
ئامادەکردن: #سۆزان سەعید#

ڕەنگە ئێمە بۆ ڕەچەڵەکناسیی دونیای سەربەخۆ و جیاوازی ژنان، یان باشتر وایە بڵێم کەشف و دۆزینەوەی وشیارانەی ژنێتی خۆمان زیاتر لە هەر شتێک بگەڕێینەوە بۆ پەڕتووکی “ڕەگەزی دووە‌م”ی سیمون دێ بوڤوار؛ نووسەر و بیرمەند و ئەدیبی فەرەنسی و هاوبەشی ژیانی “ژان پۆل سارتەر” فەیلەسووفی ئیگزیتالنسیالیستی فەرەنسی. ئەو لە ساڵی 1949دا پەڕتووکە ناودارەکەی واتە (ڕەگەزی دووە‌م) ی نووسی و بڵاوی کردەوه، ‌ کە تاکوو ئێستەش وەکوو یەکێک لەسەرچاوە سەرەکی و ژێدەرە ناوەندییەکانی بزووتنەوەی ژنان لە جیهاندا هەژمار دەکرێت. ئەم پەڕتووکە لە دوو بەرگدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە، لە بەرگی یەکەمدا دێ بۆڤوار ویستوویەتی مێژووی جیهان لە ڕوانگەیەکی فیمینیستییەوە هەڵکۆڵێت و بیگێڕێتەوه، ‌ تاکوو ڕازی ژێر دەستەبوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا ئاشکرا بکات و هەڵوێستە لەسەر ئەم پرسیارە بکات، کە بۆچی ژنان ئەم پێگە ژێردەستە و کۆیلەیەتییەیان قبووڵ کردووە، ئەمە سەردێڕە گشتییەکانی بەرگی یەکەمی پەڕتووکەکەیەتی، لە بەرگی دووەمدا ئەو واقیعەکانی ژیانی ژنانی هاوچەرخی لێک داوەتەوە.
“سیمون دێ بوڤوار” لە ڕەگەزی دووەمدا بەم ئەنجامە گەیشتووە کە لە بنەمادا هیچ پاساو و هۆکارێک بۆ ئەم کردارە نادادپەروەرانەیە لەگەڵ ژنان بە‌ درێژایی مێژوو نابینرێتەوە. بەڵکوو ئەم کڵێشە ئاکاراییانە و ئەم نۆرمە سێکسیزامانە سەرچاوەیان لە ئەفسانە کولتوورییەکان وەرگرتووە، ئەو ئەفسانانەی کە لە هەموو جیهاندا هەن و تێیدا ژن بە کەمترین ڕادە لە پلەی یەکەم یان هاوسان لەگەڵ پیاودایە بۆیە زۆربەی زۆری خوداکان لە ئەفسانەکاندا پیاو و لە ڕەگەزی نێر بوون و، ئەگەریش ژنان وەکوو شاژنە خودایەک دەرکەوتوون ئەوا دیسان لەژێر سیبەری هەمان کڵێشە و هەیمەنەی ئەفسانەیی پیاوان و پیاوانی ئەفسانەییدا بوون. بەگشتیی پەڕتووکی ڕەگەزی دووەم پەڕتووکێک بوو کە بە بێ چاپ و بڵاوبوونەوەی ئەو تەقینەوە گەورەیەی فیمینیسم لە ئاستی جیهاندا نەدەهاتە ئاراوە. بەڵام ئەمە تەنیا لایەنێکی کەڵکەڵە و دونیای ژنانەی ئەم ئینسانەیە، ئەو چەندین چیرۆک و ڕۆمان و بیۆگرافی و پەڕتووکی بیرەوەریی هەیە کە هەر کامەیان بە شێوەیەکی تایبەت و جیاواز تەعبیر لە دونیای خەون و ئاوات و هیواکانی ژن لە قۆناغێکی دیاریکراوی سەدەی بیستەم دەکەن و ئاسۆی ئومێدەکانی ژن وەکوو مرۆڤ بۆ داهاتوو و دادپەورەری و ئازادی دەنەخشێنێت.
بە گەشتی دەمەوێت بڵێم: ژیانی یەکێک لە کاریگەرترین و زیندووترین ژنانی سەدەی بیستەم چەندین لایەنی جیاوازی هەبووە و سەرەڕای بیرکردنەوە و تێڕامانە جیاوازەکانی و ئیشکردنی لە دونیای ئەبستراکت و تیۆرە و نووسین بە شێوەی کرداریش و لە ژیانی تاکەکەسی خۆیدا فەلسەفەیەکی پێشکەش کردووە کە ڕێنیشاندەری نەک تەنیا ژنان بەڵکوو هەموو مرۆڤەکان بە پیاو و ژنەوە بێت، ئەو جیاواز لەوەی کە لەسەر پرس و مافەکانی ژن و پێناسەیەکی نوێ بۆ ژن ئیشی کردووە و بە تایبەتی پەیوەندیی ژن و ئازادی و مافەکانی شی کردووەتەوە لە ژیانی ڕۆژانەشیدا باوەڕێکی تەواوی بەئازادیی بە مانا ئیگزیستانسیالیستییەکەی هەبووە واتە ئازادییەکی بێسنوور و بێ کەوشەن، بەڵام بە و مەرجەی ماف و سنووری کەسانی دیکە و ئازادی مرۆڤەکانی دیکە نەبەزێنیت و پێشێلی نەکات.
هەر بەم هۆیە لەگەڵ خۆشەویستەکەی واتە ژان پۆل سار‌تەر ئەگەرچی تا کاتی مەرگی ئەو لە ساڵی 1980دا هەر خۆشەویستانە دەژیا، بەڵام بەهۆی باوەڕی قوورس و قاییمی هەر دوو لا بە ئەو ئازادییە ئیگزیستانسیالیستەییەی کە ڕێبازی فەلسەفەی ژیانیان بوو، هەر دووکیان هەم لە پەیوەندی جیاواز لەگەڵ ژنان و پیاوانی دیکەدا بوون و هەمیش ڕێزێکی زۆریان بۆ یەکدی و بیرکردنەوەکانیان هەبوو، پێم وایە ڕەنگە بە ئاگاداربوون لەم بابەتە لە ڕستەی “سۆز و خۆشەوسیتیی ئەو دوانە زیاتر بۆ بیرکردنەوە و تێڕامانەکانی یەکتر بوو تاکوو بۆ شتانی دیکە” تێدەگەین، لە ڕاستیدا ئەمە ڕەنگە بۆ‌ کولتووری فەرەنسە کە کەسانی وەکوو “مارکی دوو ساد” دەیان ساڵ پێش شۆڕشی ڕەگەزی و سێکسیزیمیان تێدا درووست کرد و هەروەها بۆ فەرەنسەی شۆڕشی ساڵی 1799 و فەرەنسەی یاسا و بیرکردنەوە و ئەدەب و لانکەی ئازادی، ئاسایی و لە هەمان کاتدا درەوشاوە بێت، بەڵام بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی و بە تایبەتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتیی ئیسلامیی کە بە کولتوورێکی کۆن و نەریتییەوە ژیانیان بەڕێدەکەن و ژیانی دونیایان لە گیرۆدەی ژیانی قیامەتیان دایە و ئەمەش لە ناو کەوانەیەکی بچووک و بەرتەسکدا دەبیننەوە، بابەتەکە زۆر قوورس و گرانە و بە ئاسانیی ناکرێت شێوەژیانێکی وەکوو سیمون بژین.
بەگشتیی دەمەوێت بڵێم “سیمون دێ بوڤوار” لە کو‌لتوورێکی تابۆشکێن و فەلسەفە ‌تەوەردا گەیشتووە بەم شێوە ژیان و بیرکردنەوەیە و، ڕەنگە لە ئەفریقاوە بۆ ئەفغانستان و ئێران و کوردستان ئەم ڕایانەی پەسند نەبن، بەڵام بەشدارییەکی ئینسانی و هیومانیستییە لە پڕۆسەی گەشەپێدانی کو‌لتووری مرۆیی، بەشدارییەکی جیاوازە لە پێشخستنی کۆمەڵگەی خۆی و زیادکردنی ڕەهەندێکی نوێیە بە ژیاری ئینسانیی و کۆمەڵگەکەی خۆی. ئێمە لە کۆمەڵگەی کوردیدا و پاش جەنگی جیهانیی دووەم بە ژن و پیاومانەوە لە نیشتمانی خۆماندا بە نائەمنی و ئاوارەیی ژیاوین، ئەنفال و #هەڵەبجە# و کۆڕە و و دەیان کارەساتی دیکەمان بەسەردا هاتووە، لە هەموو ئەم وێستگە تراژیدیانەدا ژنان ئەرکی پارێزگاریی لە ماڵ و منداڵ و پەروەردە ‌ (ئەگەر بکرێت بڵێین لەژێر بۆردومانی تۆپ و تانک و کیمیاییدا پەروەردەیەک لە ئارادا بووە!) لە ئەستۆ بووە، ئێمە ئێستاش بەشێکی زۆر لە ژنانی هەڵەبجەمان هەیە، کە لە ناو ترۆما و پی تی ئێس واتە شۆکی دوای ڕووداوی ناخۆش دەژین و هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆیی بە گوێرەی پیویست ئاوڕیان لێ نەداونەتەوە، زۆرێک لە ژنانی ئێمە بەهۆی ئەو کیمیایییەوە ناتوانن منداڵدار بن و نەزۆک بوون، ئایا بە کوشتنی ئەم ژنێتی و ژنانەبوونە دەبێت چاوڕوانیی وامان لە خۆمان هەبێت کە نموونەی وەکوو سیمونمان لانی کەم لایەنە بیرمەندانە و چالاکانەکەیمان تێدا هەڵکەوێ؟
ئەمە لە ڕاستیدا سەرێکی ئەم هاوکێشەی گیرخورادووییە مێژووییە تراژیکەیە و سەرێکی دیکەشی ئەوەیە کە دەبێ بپرسین ئایا وتاری پیاوساری و هەیمەنەی پیاو لە کوردستاندا هێندە دراوەتە بەر ڕەخنە کە بوونی ژن وەکوو کائینێکی سەربەخۆ بە دونیایەکی جیاواز لە خەون و ختوورە و ئێش و چێژ و ژانەوە قبووڵ بکات؟ بێگومان وەڵامەکە نەرێنییە و ئەمەش بەشێکی وەکوو ڕەخنە لەسەر پیاوانە بەشێکی دیکەشی ڕووبەڕووی سیاسەتی نێودەوڵەتی و کو‌لتووریی مرۆیی و جیهانیی سەردەمە، مادام ئێمە لە ناو پارادایمێکی جیهانگیری سەرتاسەریدا دەژین و لە “سیمون دێ بوڤوا”ر و سارتەری فەیلەسوف و ژن و بیرمەند قسە دەکەین نەک سیمون و سارتەری فەرەنسیی پەتی کەواتە کۆی ڕەوت و وتار و پاراهەمیشە سیاسی و کو‌لتوورییەکانی جیهان لەم دۆخە تراژید‌ییەی ئێمەدا بەرپرسیارن، تاکوو ئێستە نەیبیستن و پشتگوێی بخەن و لەو وڵات و شوێن و کو‌لتوورانەش کە دۆزی کوردیان بۆ ڕوون بووەتەوە هەنگاوێکی کرداریی هەڵنەگیرێت، بەڵام ئەمانە ئالنگارین و پەیوەسەتە بەوانیشەوه. هەم ژنانی کورد وەکوو کائینانێکی ئاوارە و هەڵگری خێزان و ماڵ و منداڵ و هەم پیاوانی ئێمە وەکوو بەرخۆدەر و پێشمەرگە و پارێزەری ژیان و هەناسەکێشان لە ناو بوونبەست و کەوانەیەکی سیاسی-مێژووییدا کە ڕووداوەکان و شەڕەکانی پێش جەنگە جیهانییەکان و بەدواداهات و پلان و نەخشە کۆلۆنیالیستییەکانی پاش جەنگی جیهانیی دووەم بوونە و ئەم دۆخە داگیرکراوەییەیان بەسەر ئێمە بە ژن و پیاوەوە سەپاندووە و ئەو دۆخە کوشندە و نامرۆڤانەیەی بۆ ئێمە درووست کردووه، ‌ کە دەشێت پێی بڵێین دۆزی کورد، واتە دۆزی کوردبوون هەم ژنی ئێمەی لە ژنێتی داتەکاندووە و هەم پیاوی ئێمەی لە پیاوێتی داتەکاندووە، ژنێتی هەر منداڵداربوون و عیشوە و ناز و لار و لەنجە نییە، بەڵکوو جیهانێکی نەناسراوە لە خەون و خەیاڵ و مەعریفەی تایبەت بە خود و پیاوێتیش هەر شان و پیلی بەردین و چەکدارێتی و بەرپرسیارییەتی دەرەوەی خێزان نییه، ‌ بەڵکوو ئەویش جیهانێکی جیاواز و بێوێنەیە کە لە دانووستان و دیالیکتیک لەگەڵ ژنێتیدا گەشە دەکات و پێش دەکەوێت و پێکەوە دەتوانن کولتوورێکی تەبا و دادپەروەرانە درووست بکەن.
لە ڕوانگەی دەروونناسی کارل یۆنگەوە ئانیما و ئانیموس واتە ژنێتی و پیاوێتی هەم لە پیاودا و هەم لە ژندا دوو ڕەهەندی ئامادەن واتە هەم پیاو ژنێتی هەیە و هەمیش ژن پیاوێتی و پێم وایە ئەمە تێڕوانینێکی درووست و هاوسەنگە و دەبێ لە ناو چوارچێوەیەکی درووستدا بخوێنرێتەوە و وەکوو ڕەمزیانەش بیخوێنینەوە مانا‌ی ئەوەیە کە ئەم دووە یەکتری تەواو دەکەن، ئەمە باسێکی جیایە و من زۆر لەسەری ناڕۆم بەڵام ئەوەی کە مەبەستم بوو باسی بکەم گەمارۆدران و لەبنبەستخستنی ئەو پیاوێتی و ژنێتییەی ئێمەی پیاو و ژن لە کۆمەڵگەی کوردییە کە دۆزی کوردی درووست کردووە، دۆزێک کە تاکوو لە ئازار و ڕەنج و مەینەتییەکانی نەپەڕینەوە و دەستی داگیرکەرە لە شێواندنی گەشە و بەرەوپێشچونی کۆمەڵایەتی و کولتووری و تاکەکەسیماندا دانەبڕێنین بەردەوام دەبێت و لە ئاوەها دۆخێکدا نە ژان پۆل سارتەرێک لەدایک دەبێت و نە سیمون دێ بوڤوارێک! [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 305 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
آیتم های مرتبط: 2
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: تحقیقات
کتاب: زنان
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 04-06-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هومام تاهیر ): أڕا04-06-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 305 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 524,931
 شؤمارە عەسگەل  106,309
 کتاووەل 19,777
فایل های مرتبط 99,438
Video 1,446
زبان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
Folders
 مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - ادبی  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - فرهنگ  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type -  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type - Born-digital  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  کتاووخانە - کتاب - پرورش  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.547 ثانیه(اێس)