ئاژەڵەکان و مرۆڤەکان
#زانا ڕەزاق#
#14-06-2023#
هیچ ئاژەڵێک خراپ نییە بەڵکوو ئەوە مرۆڤەکانن بەهەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانیان ئاژەڵیان خراپ کردووە، دەشکرێ مرۆڤ بەشێوەیەکی زانستی ئاژەڵەکان باش پەروەردە بکات.
سەرەتا کە ئەو دونیایە هاتۆتە ئاراوە نەک ئاژەڵەکان بەڵکوو مرۆڤەکانیش دژی یەکتر نەبوونە بەڵکوو سەرەتا باش بووە دواتر بەهۆی ئامرازەکانیان بەتایبەت ڕاوکردن بەکارهێناوە، ئەمە هۆکارێکی سەرەکی بووە کە ئاژەڵانێک لە مرۆڤ بترسن، یانی بەهۆی ڕاوکردنی ئاژەڵانێک ترسێکی پێشوەختە لای ئاژەڵاکان لە مرۆڤەکان هەبووە، ئەم ترسەش نەوە دوای نەوە بۆ ئاژەڵەکان ماوەتەوە تەنانەت بۆ مرۆڤەکانیش.
یانی کاتێک مرۆڤێک لەدایک دەبێت سەرەتا مێشکی هیچ شتێکی وای تێدانییە بەڵکوو بەهۆی ئەوەی کە پێی دەوترێت ئاژەڵ هەیە دڕندەیە هەیە فێڵبازە هەشە جۆری ترە ئەمە دەچێتە مێشکییەوە و پێشوەختەیە بۆ هەڵسوکەوتەکانی بەتایبەت ترس.
لە هەمان کاتدا لەوانەیە ئاژەڵێک پەلاماری ئەو مرۆڤە بدات کە بۆی دەچێت بەس چونکە ئاژەڵەکەش پێشوەختە زانیویەتی مرۆڤی خراپ هەیە بۆیە لەگەڵی وا دەبێت جا ئەو زانینە خۆی بینیویەتی یان بۆیان باسکردووە یان بینیویەتی ئاوا لە کاتی برسییەتی پەلاماری مرۆڤ بدات بۆیە دەکرێت ئەوانەی لەو بوارە کار دەکەن بەجدی کار لەسەر ئەمەش بکەن چونکە لام وایە بنەڕەت و بناغەیە...[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!