ناونیشامی بابەت: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دۆخەکە بەرەو قۆناغی ئارامبوونەوە دەبات
ئامادەکردن: #عادل باخەوان#
بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر ئێراق، ڕایگەیاند، ”رێککەوتنی نێوان #هەولێر# و بەغدا لە چرکەساتێک واژۆ کرا، کە زۆرزۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان”، دەشڵێت، ڕێککەوتنەکە، “دۆخی هەرێمی کوردستان و ئێراق دەباتە قۆناغێکی دیکەوە، کە دەتوانرێت ناوی بنێین قۆناغی ئارامبوونەوە”.
دکتۆر عادل باخەوان بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر ئێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە چرکەساتێک واژۆ کرا، کە زۆرزۆر گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە، ئەم ڕێککەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا، دۆخی هەرێمی کوردستان و ئێراق دەباتە قۆناغێکی دیکەوە، کە دەتوانرێت ناوی بنێین قۆناغی ئارامبوونەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئامانجی داهاتووی ئەم ڕێککەوتنە، گەشەی ئابوورییە، کە هەم بۆ کوردستان، هەمیش بۆ ئێراق گرنگە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی 1921ەوە تاوەکوو ئێستا ئێراق هەرێمی کوردستانی لەپێناو بەرژەوەندییەکانی بەکارهێناوە، دەشڵێت، لە دوای 2003ەوە، بەرێژەی %20ی پۆستەکانی ئێراق کە دەکاتە 600 پۆست، بۆ کورد تەرخان کراون، پێویستە کەڵک لەو پۆستانە وەربگرین و ئێراق بۆ میلیشیاکان جێنەهێڵین. [1]