کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  529,833
 شؤمارە عەسگەل
  107,284
 کتاووەل
  19,942
فایل های مرتبط
  100,743
Video
  1,470
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
302,621
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,828
عربي 
29,191
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,920
فارسی 
8,920
English 
7,366
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
323
PDF 
30,367
MP4 
2,389
IMG 
196,114
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
کورد لەنێوان دوو وتاری پاشایەتیخواز و ویلایەتخواز
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد لەنێوان دوو وتاری پاشایەتیخواز و ویلایەتخواز

کورد لەنێوان دوو وتاری پاشایەتیخواز و ویلایەتخواز
ناونیشانی بابەت: کورد لەنێوان دوو وتاری پاشایەتیخواز و ویلایەتخواز
ئامادەکردن: #ئاراس ڕۆژهەڵاتی#

لە حاڵێکدا زیاتر لە چەند مانگێک بە سەر خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە ئێراندا تێدەپەڕێت، تا ئەم ساتەش ئەم ڕابوونە بەشێوەی پەرتەوازە و پەرش‌ و بڵاو بەردەوامە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیش بە هەموو شێوە و ڕێگەیەک هەوڵ دەدات ڕابوونەکە کۆنترۆڵ و سەرکوت بکات و لە ڕاستیدا بۆ ئەمەش سڵ لە هیچ کردەوەیەکی تووندوئاژۆ و کوشندە ناکاتەوە، بەرەیەکی بە ناو ئۆپۆزیسیۆن و نیوە یەکانگیر و نیوە پەرتەوازەی ئێرانی (فارس) دەستیان داوەتە دەستنیشانکردنی هێڵ و پێکهات و خەریتەی داهاتووی سیاسیی ئێران، لە پاش ڕووخان و نەمانی کۆماری ئیسلامی دەستنیشانکردنێکی وەها کە نامۆ و غەوارەبوونی ئەو بەرەیە بە پێکهات و گۆڕانکارییەکانی ئەم چل ساڵەی کۆمەڵگەی ئێرانی و جوگرافیای کولتووری و ئیتنیکی ئەو وڵاتە زیاتر دەردەخات. ئەمەی کە ئیرادەیەکی گشتگیر لەنێو زۆربەی هاووڵاتییانی ئێران و نەتەوە و کەمینەکانی ئێران بۆ ڕووخان و لەناوچوونی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە حاشاهەڵنەگرە، بەڵام ئەوەش کە ئۆپۆزیسیۆنی بۆینباخ لە مل و پاشایەتیخوازی فارس لەدەرەوە خەریکن لەسەر خوێن و قوربانیدانی خەڵک تیۆری سەیر و سەمەرە دادەڕێژن و لە واقیعی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و کو‌لتووری ئێران دابڕاون و تێگەیشتنێکی ئەوڕۆییان نییە، زەنگی مەترسییەکی گەورەیە لەسەر هاتنە ئارای هەرجۆرە گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و نوێ لە داهاتووی ئێرانی پاش کۆماری ئیسلامی.
ئەگەرچی لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتی میدیایی و پڕوپاگەندەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە چڕی لەگەڵ ئەم وێنا و تێگەیشتنە گشتییە لە ڕابوون و شۆڕشەکە لەشەڕدایە، میدیاکانی کۆمار و بەتایبەت میدیاکانی سوپای پاسداران (هەواڵنێریی فارس و جەوان) بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ لە ددانپێدانانی زۆرەملی ئەو کەسانەی کە گیراون، پاشگەزبوونەوەی هەندێ کەسایەتی هونەری و …هتد. لە پشتیووانیکردنی جەماوەری، وا پیشان دەدەن دۆخەکەیان لەژێر کۆنترۆڵ دایە و هیچ شتێکی وەها لە ئارادا نییە، بەهەمان شێوە لە دوا لێدوانیدا “عەلی خامنەیی” لەبارەی ناڕەزایەتی و ڕابوونەکان وتی “هەندێ ناڕەزایەتی بچووک” هەن و نابێ خەڵک فریوی ئەمریکا و ئیسرائیل بخۆن.
بەم شێوەیە شەڕی گەورەی میدیایی دژی هەر شتێک کە ڕۆژگارێک لە ئایدۆلۆژی ئیسلامی شیعیدا لە زاری خومەیینییەوە بە لاچاوێک ئاماژەی پێ کرابێت و وەکوو دوژمن و لایەنی بەرانبەر و شەیتان ئاماژەی پێ درابێت، لەئارادایە و ئەم دوژمنە سەرەکییانەش (هەر لە ئەزەلەوە!) ئیسرائیل و ئامریکان و کورد و کوردستانیش لە میدیاکانی ئێران (کۆمار و غەیری کۆمار) وەکوو‌ سێبەریان نیشان دەدرێت! هەر بۆیە لەو ماوەیەدا بە بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور، خامنەیی و سوپا ویستیان بە حسێبی خۆیان قامکێکی درووست و بەرهەست بخەنە‌ سەر سەرچاوەی ئاژاوەکانی ناوخۆی ئێران! بەڵام ئەم تاکتیک و ستراتیژییە ئیتر سواوە و ئەستەمە خەڵک بە گشتی بکەونە داوییەوە، بەتایبەتی بۆ کەسێک کە لە ناوخۆی ئێران ژیا بێت و بە تایبەتی تر بۆ کەسێکی کورد وا ئاگادارە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە چ ئاقارێکدا ڕۆشتووە و ئێستە لە چ دۆخێکی ناجێگیر و داڕماودایە! هەروەکوو ڕوون و ئاشکرایە ناڕەزایەتیی ئەم دواییانە کە پاش مەرگی “ژینا ئەمینی” خەڵکی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەربڵاو بوویەوە و بەشی زۆری ئێرانی گرتەوە، یەکەم ئەڵقەی زنجیرە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان لە ئێران نییه، ‌ ئەگەرچی جیاوازترین و تایبەتترینیانە.
خۆپیشاندانەکانی ساڵی 78 لە سەردەمی سەرۆککۆماری سەید “محەمەد خاتەمی”دا کە بوو بەهۆی ڕووداوی “کوی دانشگاه”، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ساڵی 88 لە بزووتنەوەی کەسکدا و خۆپیشاندانەکانی ساڵی 98، ‌ هەموویان ئەگەرچی بە دەوری داخوازیگەلی خوێندکاری، سیاسی و ئابووریدا دەخولانەوە بەڵام بە گشتی ناڕەزایەتیگەلێک بوون کە بێ هیواییان لە ڕیفۆرم و چاکسازیی و پاشەکشێیەکی لانی کەمی ئەو دەسەڵاتە پێوە دیار بوو، لەوەی ساڵی 98 دروشمەکان ڕاستەوخۆ خومەیینی و خامنەیی و بنەمای ڕژێم و ئایدۆلۆژییەکەیان دەکردە ئامانج، بەڵام زۆر پەرتەوازە و لێکدابڕاو بوو، ئەمەیش کە لەلایەن کوردەوە بە شۆڕشی “ژینا” ناو دەبرێت سەرەڕای گۆڕانێکی پارادایمیک لە مێژووی بزووتنەوە و ناڕەزایەتییەکان لە ڕووی بەشداریی ژنان و کچان بە هەموو تەمەنەکانەوە و بە زۆر ئایدۆلۆژیای جیاواز و لێک دژەوه، ‌ یەکانگیری و بەرفراونییەکی بێوێنەشی هەیە و ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵکانی دانیشتووی ئیرانی لەگەڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە هەموو جیهاندا زەق کردووەتە‌وە و وەکوو یەکێک لە شرۆڤەکارانی سیاسی وتی “دەریخست ڕا و تێگەیشتنی خەڵکی ئێران لەگەڵ دەسەڵاتی کۆمار چەندە لێک دوورن!” ئەمە کۆی بەرجەوەن و پانۆرامای کۆمەڵایەتی و کەلتوورییە لە ناو جوگرافیای ئێران، ساڵانێکە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەریکی خەبات و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەن دژی ئەو سیستەمە ڕزیو و گەندەڵە، سیستەمێک تەنانەت بەها ئەخلاقییەکانی خۆیشی بۆ ناپارێزرێت و لە ئاستی باڵوێز و بەڕێوەبەری گشتی وێنە و گرتەی ڤیدیویی بێئەخلاقی دەردەکەوێت و ئێستە جێگەی قبووڵی خەڵکێک نین کە لانی کەمی چاوەڕوانیان پاراستنی بنەماڵە و پێکهاتی خێزانیان بوو بە چاوساغی و چاودێریی ئەوان.
بەڵام ئەم بڵقە تەقیوە و بۆ خەڵک دەرکەوتووە کە ئەم سیستەمە جگە لە ڕووخسارێکی مەکیاجکراو بە هەندێ بەهای هاوبەشی گشتیی قبووڵکراوی خەڵک و جگە لە کارئەکتەرێکی زمانباز و عیشوەکار لەژێر سۆز و قودسییەت و نەوای دینی هیچی دیکە نییە، هیچ نییە جگە لە کۆمەڵێک بازرگان و گەندەڵ و دز کە سەرمایە و سامانی خەڵک بە تاڵان دەبەن، لە یەکێک لە دوا گەندەڵییەکانی کۆمپانیای فوولادی موبارەکەی ئیسفەهاندا 19 هەزار ملیارد تمەن گەندەڵی کراوە و دیاریش نییە لە کوێیە! ئەمە تەنیا یەک نموونەی بەسیت و سادەی دزی و گەندەڵی لە پێکهاتی ئیداریی سیستەمی کۆمارە و لە زۆربەیاندا دەردەکەێت کە دەستی بەرپرسێکی باڵای ئەمنی یان سوپا یان کوڕی بەرپرسێکیان لە پشتە، لە حاڵێکدا خەڵکانێک لە هەموو قوڕنەی جوگرافیای ئێراندا هەن و پەیدا دەبن کە پێیان دەڵێن زبڵگەر (زبالەگرد) واتە ئەوانەی کە بۆ پەیداکردانی بژێوی ڕۆژانەیان بە ناو زبڵەکاندا دەگەڕێن و هەر شتێکی بەنرخیان دۆزییەوە دەڕۆن دەیفرۆشنەوە یان ئەگەر پارووە نانێکیان بینییەوە کە تەواو نەکراوە، دەیخۆنەوە، ئەم زبڵگەڕییە تەنیا پیاوان ناگرێتەوە بەڵکوو ژنان و کچان و منداڵانی تەمەن دە بۆ دوانزە ساڵیشی تێدایە، لە ڤیدیۆیەکی دیکەی بڵاوکراوەدا‌ کوڕی باڵوێزی ئیڕان لە ڤینزۆئیلا‌ بوتڵێک شەراب دەکاتەوە و کەف و غازەکەی دەکات بە ناوگەڵی دوو ژنی ڕووت کە لەگەڵیدان.
ئەمانە وێنە کومیتراژیکەکانی بەرخۆرانی ئایدۆلۆژییەکن کە ڕۆحیان مردووە! ڕستەیەکی بەناوبانگی “میشیل فۆکۆ” فەیلەسووفی فەرەنسی هەیە کە هەم ئێرانییەکان و هەم دەسەڵاتدارنی ئێرانی جار نا جار ئاماژەی پێدەدەن کە دەڵێت شۆڕشی ئێران (مەبەستی شۆڕشی ساڵی 1979یە) ڕۆحی جیهانێکی بێ ڕۆحە ئەگەر ئەم چەواشە تێگەیشتن و کەوتنەداوی فۆکۆش بە ڕاست لەقەڵەم بدەین ئەوا دەگەین بە و ئەنجامە کە ئەم شۆڕشە وا گەلانی ئێران کردیان و ئیسلامی شیعی لەسەر بەروبوومەکەی خواردی و ئێستەش بووە بە مۆتەکەی ناوچەکە و دونیا، هەنووکە جگە لە جەستەیەکی شێرپەنجە ‌لێدراو و ڕزیو هیچی دیکەی لێ نەماوەتەوە! ئەگەر کەسێک لە ماوەی ئەم چل و سێ ساڵەدا لە ئێران نەژیابێت نازانێت دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی چ دۆزەخێکی درووست کردووە! نازانێت سەرەتاییترین شتێک کە مرۆڤ لە کیسی دەدات ئازادی و هەموو مافە ئینسانییەکانێتی. ئەمە ئەگەر کورد بیت ئەوا سەرەڕای ئەوەی کە ئەو مافانە لە کیس دەدەیت بەڵکوو دوو تاوانی سەرەکیشت هەمیشە لەسەر شانە؛ کوردبوون و سونیبوون، کوردبوون و قەڵخانیبوون (ئەهلی حەق) ، کوردبوونی پەتی (ئەگەرچی شیعەش بیت وەکوو ناوچەکانی ئیلام و کرماشان و …) . ئێستە دوای ئەم هەموو خوێندان و قوربانیدانە کە کورد بەردەوام کەواسووری پێش لەشکر بووه، دوو وتاری پانئێرانیستی (سەڵەتەنەت خوازەکان) و وتاری کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی یەک بوونەتەوە و لە ئاستی میدیاییدا شەڕیکی گەرموگوڕ لە ئارادایە، هەرچی کوردیشە کە خۆی ئاخێزگەی ڕابوونەکە و قوربانیدەری ڕاسانەکەیە لای ئەوان وا پیلانی بۆ داڕێژراوە کە وەکوو بکەر و مافخواز و نەتەوە پەراوێز بخرێت! کورد بە دوو سەدە خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەیی و سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمی و…ناوی لەپاڵ بەلووچ و عەرەبدا دێت.
ئەمە بە واتای دابەزاندنی خواستی سیاسی و مافی ئەوان وەکوو نەتەوە نییە بەڵکوو درکاندنی ئەم ڕاستییە مێژووییەیە کە کورد دەیان ساڵ زیاتر لەوان پێشەنگی خەباتی ڕزگاری و پێشکەوتنخوازانە بووە! هەرچەند ئەمە هەموو وتارەکەیان ناگرێتەوە و کورد لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگەی ئێرانی و وتاری هەندێ لە سیاسیی و شرۆڤەکارانیان پشتگیریی دەکرێت و واقیعبینانە دان بە خواست و ویست و شۆڕشگێڕی و قوربانیدانیان دەنرێت، بەڵام هەر دەبێ لەنێوان ئەم دوو وتارەدا ئاگادار بین. لە ماوەی ڕابردوو لە لێدوانێکی یەک کاتژمێری شازادە پەهلەوی دا (لەم ماوەیەدا کە دیارە دەیانەوێت وەکوو ڕێبەرێک بۆ داهاتووی ئێران بیناسێنن و مانیفێستی کەن) هەندێ ئاماژەی گشتی و لێڵ بە داهاتووی سیستەمی سیاسیی ئێران کراوە کە گوایە دەبێ هەموو لایەن و ڕەنگەکان تێیدا بەشدار بن بە بێ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ باسی مافی نەتەوەکان و ئەو گەلانە بە تایبەتی کورد بکات کە لە بوولێڵی مێژووە تا ئێستە کۆڵی نەداوە و بۆ مافەکانی قوربانی داوە و ئەیدا. لە ڕاستیدا نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانێکە قوربانی و خوێن دەدات بۆ بە ‌پێوە ‌ڕاگرتنی ڕۆحی کوردایەتی و شوناسی خۆی، ئەوەی کە ڕوون و ئاشکرایە پیرۆزیی خەباتی پێشمەرگە و کوردایەتی ڕۆژهەڵاتە کە مەشخەڵی ئەم ڕێگایەی ڕۆشن ڕاگرتووه، ‌ بەڵام دەبێ کوردانی ڕۆژهەڵات بیری جیددی بکەنەوە لە پلانی سەڵەتەنەتخواز و لایەنە سیاسی و ئایدۆلۆژیکەکانی ئێران، ئەگینا ئەم نیشانانەی کە ئێمە لە کوڕی حەمەڕەزا شا دەیانبینین هەمان ئاماژەن کە کاتی هاتنی خومەیینی بۆ ئێران لە ساڵی 1979دا لە تەلەڤیزیۆن بینیمان و لە بڵاڤۆک و پەڕتووکە مێژووییەکان خوێندمانەوە. ئەم وتارە کلیل وشەی سەرەکیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێرانە و ئەوەندە داکۆکی لەسەر ئەمە دەکات باسی پلانەکانی خۆیان بۆ داهاتووی ئابووری، کو‌لتووری و ڕۆشنبیری و ئازادییەکانی تاک لەو وڵاتە ناکات ئەمەش بە واتای ئەوەیە کورد لە هەمبەر دۆزێکی دیکەی وەکوو ساڵی 1979دایە مەگەر ئەوەی هەر لە ئێستە خۆی لەگەڵ ئەو وتارە و لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی یەکلا بکاتەوە ئەگینا مێژوو دووپات دەبێتەوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 337 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-07-2023
آیتم های مرتبط: 3
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 واژەل واصطلاهەل
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 19-03-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 03-07-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شادی ئاکۆیی ): أڕا03-07-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 337 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل
  529,833
 شؤمارە عەسگەل
  107,284
 کتاووەل
  19,942
فایل های مرتبط
  100,743
Video
  1,470
 زوون
کوردیی ناوەڕاست 
302,621
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,875
هەورامی 
65,828
عربي 
29,191
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,920
فارسی 
8,920
English 
7,366
Türkçe 
3,590
Deutsch 
1,477
Pусский 
1,134
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
49
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
ڕزگ(دەسە)
لەکی
 مەقاڵەل گؤجەر 
15
 کتاووخانە 
14
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) 
6
 وەڵگەنۆمەل 
1
 
1
MP3 
323
PDF 
30,367
MP4 
2,389
IMG 
196,114
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - نویسندە  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - روزنامەنگار  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال حقوق بشر  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال اجتماعی  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.125 ثانیه(اێس)