#لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێراق، تەواوی دەسەڵاتەکانی لە بەرپرسێکی سەرۆکایەتی کۆمار سەندەوە.
بەپێی نووسراوێک عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری ئێراق ڕێنمایی دەرکردووە بۆ لێسەندنەوەی تەواوی دەسەڵاتەکان لە کامل دولەیمی، کە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراقە.
نووسراوەکە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە نووسراوە و بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی بە سەرۆکایەتی کۆمار دراوە، بڕیار دراوە سەرجەم دەسەڵاتەکان لە سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بسەنرێتەوە.
هەر بەپێی نووسراوەکە، دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار دراوە بە نووسینگەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئێراق. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 644 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!