=KTML_Bold=سایکۆلۆژیای میللەتی ئێمە وایە، تا نادیار و دوورەپەرێز بیت لایان مەزنتر و گرنگتری.=KTML_End=
بۆیە کە نادیاری، زیاتر ڕێزت دەگرن، ئەوە بیرکردنەوەی کولتووری کۆمەڵایەتی و کشتوکاڵیی ئێمەیە. کاتێکیش دێیە ناویان، لەوانەیە ماوەیەک خۆشیان بوێی، بەڵام دواتر ئەو قوورسایی و ڕێزەت نامێنێت. یەکێک لەو زەبرانەی بەر هونەرمەند دەکەوێت، ئەوەیە لە سۆشیال مێدیاوە دابەزێت و قسە بکات و وەڵامی خەڵک بداتەوە، ئەمە پێگەی مرۆڤ لە وڵاتی ئێمە زۆر دێنێتە خوارەوە. ئەگەر سبەی مەزهەری خالقی دوو لایڤی قسەوقسەڵۆک بکات، بەهای جارانی نامێنێت.
بەهەرحاڵ، لای من هەر هونەرمەندێک گۆرانییەکانی گوزارشت لە دۆخی ڕەگەزی و وڵات و سیاسەت بکات، هونەرێکی گرنگ و باڵای هەیە. بەڵام گرفتەکە ئەوەیە گەر ڕێنیشاندەری باشمان نەبێت، ناتوانین ئەو باڵاییە هەمیشە بپارێزین. [1]
#ھێما نیازی#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 384 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!