سەری وەگۆتە زمانی، هەتا ئەتوم لە جیرانی، خۆشیێ ناکەم لە ژیانی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سەری وەگۆتە زمانی، هەتا ئەتوم لە جیرانی، خۆشیێ ناکەم لە ژیانی)، ئەو ئیدیۆمە بۆ ئامۆژگاری و ڕێنمایی وتراوە لە #کۆیە# دەوترێت: زمان نەیرێ، سەر ڕەحەتە، بۆ ئەوانەشی کە زمانیان درێژە بە ئاگادارکردنەوە پێان دەوترێت: ئەتوو ساحێبی ئەو سەرەی نی، لە خۆشناوەتیش بۆ ئامۆژگاریکردنی خەڵک کە کەمدوو بن و قسەی خراپ بەزاریاندا نەیەت چونکە دووچاری سەرئێشە دەبن و زمان گەڕانی خراپ دەبێتە مایەی فیتنە و کێشە و گرفت بۆ سەر ژیانی ئەو کەسەی کە بەخراپی دەیگێڕێت بۆیە وتویانە: سەری وەگۆتە زمانی، هەتا ئەتوم لە جیرانی، خۆشیێ ناکەم لە ژیانی. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 268 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!