هەندێ کات غەم و ناخۆشی، بێتاقەتی و هیلاکی، ترس و دڵەڕاوکێ پێداویستی بوونییەتی و ڕۆحی مرۆڤن وەک بڵێی بۆ ئەوەی لە مرۆڤبوونی خۆمان زۆرتر و زۆرتر تێبگەین یاخود زۆرتر مرۆڤبین دەبێت غەم بخۆین و تامی تاڵییەکانی ژیان بکەین. غەم و ناخۆشی نەک تەنیا وەک پێویستییەکی دەروونی پێویستمانە بەڵکوو بۆ ئەوەشی گەشەبکەین و گەورەتربین، تا بتوانین بە ڕووناکیمان ئاسۆی بینین ئەوانەی چواردەورمان ڕووناک بکەینەوە، بۆ ئەوەی ببین بە درەختێکی بەرهەمدار و گەڵا و گوڵەکانمان لە ئاسمانی ساماڵدا لەناو تیشکی زێڕینی خۆردا خۆیان بشۆن مەلەبکەن، دەبێت سەرەتا ڕەگەکانمان ڕۆبچێت و تاریکی و قوڕ و لیتە و بەردەڵانی بەردەمی خۆی تێکبشکێنێت، لەپێناو ئەوەی بفڕیت سەرەتا دەبێت فێری ڕۆیشتن، ڕاکردن، هەڵگەڕان و سەما ببیت پاشان بفڕیت. کەس یەکسەر نافڕێتە سەر دۆخی فڕین نیچە دەڵێت. تێڕوانینی ئەرێنی بۆ نەرێنیەکانی ژیان یاخود جوانتر بڵێم تێڕوانینی ڕاستگۆیانەتر، تێڕوانینێکی خەیاڵاوی و ئەفسووناوی نییە، بەڵکوو بەرهەمی واقعبینییەکی جیاوازە لەو واقعەی کە کەسانی تر دەیبینن، بەوەی تێدەگەیت جوانی و خۆشی و خەندە تاکە بەرهەمی ژیان نییە، بەڵکوو ئەو تەنیا دیوێکی ئاوێنە ئەفسووناوییەکەی ژینە و دیوەکەیتر ئەو دیوەیە کە بۆ ئێمە زۆر قوورسە لە ئامێزیبگرین و قبووڵی بکەین، بەڵام هەرکات لە ئامێزمانگرت نەک تەنیا ئەو دیوەش دەبێتە هاوڕێمان و بەشێک لێمان، بەڵکوو دەبێتە ئەو پارچە ونبووەی کە تەواوی مەتەڵی ژیانمانمان لەلا ڕوونتر دەکات، ژیان ژیانە، بوونێکە لەودیو ئێمەوە، ناچێتە ژێر ڕکێفمان. دوورە لە تێڕوانین و ویستی مرۆیانەی ئێمە بۆی.ئەم بەشە، ئەو بەشەیە کە بوونییەتە بەرهەمدارە مرۆییەکەی ئێمە بەرهەمدێنێت. کێ ئاواتی فڕین و ئازادی دەکات گەر هاتوو دیل نەبێت؟ کێ ملی ڕێگەی نەمان دەبڕێت گەر نەزانێت نەمان پێویستییەکی گەردوونییە لەپێناو بوون دووبارە وەک نیچە دەڵێت: تاک دەبێت لەناخیدا ناهەمووارییەکی زۆر هەبێت، هەتا بتوانێت ئەستێرەیەکی سەماکەر بهێنێتە ژیان.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 746 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!