کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,687
 شؤمارە عەسگەل  105,131
 کتاووەل 19,523
فایل های مرتبط 97,805
Video 1,415
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
پەرتووکی پانۆڕامای دیرۆکی دێرین و نوێی کورد
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەرتووکی پانۆڕامای دیرۆکی دێرین و نوێی کورد

پەرتووکی پانۆڕامای دیرۆکی دێرین و نوێی کورد
ناونیشانی بابەت: پەڕتووکی پانۆڕامای دیرۆکی دێرین و نوێی کورد

پانۆڕامای دیرۆکی دێرین و نوێی کورد، نووسینی نووری کەریم,کوتایی پایزی2016لە سێ بەرگدا لە چاپخانەی چوارچرا #سلێمانی# چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران. بەرگی یەکەم 155، 895 هەزار وشەیە لە 480 لاپەڕەدا, بەرگی دووەم 137، 334هەزار وشەیە لە 414 لاپەڕەدا و بەرگی سێیەمیش 99، 776 هەزار و شەیە لە 342 لاپەڕەدا، هەر سێ بەرگەکە بەسەریەکەوە 1236لاپەڕەی 23,5×17سم.لە خۆگرتووە لە هەموو بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا، ئایین وئایینزاکان، #زمان و زار#زمانەکان، شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد، شۆڕشەکانی شێخ مەحموود، شۆڕشەکانی بارزان، میرو میرنشینەکانی ئەردەڵان، بابان، #سۆران#، بۆتان ...کورد لە گێژەنگی ململانێی عوسمانی و صەفەوی (سوننە و شیعە) دا..یەکەمین وشەی ئەم بەرهەمە #20-05-2003# و دووا وشەش #20-10-2010# لە ئەڵەمانیا دەسنووس کراوە، دواتر 2011/2012 لە کوردستان تایپکراو لە کۆتایی 2013 ەوە لە نۆرەی چاپدا بوو لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی سەربە وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم.لەو کاتانەوە هەتا کۆتایی 2016بەدەم چاوەڕوانیی چاپکردنییەوە چەندین وشە، دەستەواژە، ڕستە، پەرەگراف و لاپەڕەشی خراوەتە سەر یا لابراوە.
بەرگی یەکەم بەشی یەکەم
قۆناغە سەرەتاییەکان و مێژووی هەرە دێرینی مرۆڤ، مێژووی دێرین و نەژادی کورد، کۆچ و کۆچڕەوەکان بە سێ‌ ئاڕاستەدا ، هۆز و هۆزگەلە دێرینەکانی کورد، نوێشکێک لە جوگرافیای کوردستان:سنوورەکانی کوردستان، چۆم و ڕووبار و گۆلەکان، زنجیرە چیاکان، چیرۆکەکانی تۆفان، کەشتیی نوح، گلگامش ، کورد و یەزدانپەرستیی ئایینەکانی کورد: ئایینە سنکریستەکان، هێڵە درشتەکانی ئایینی ئیزدی یێزدیی، زەردەشت و ئایینی زەردەشتیی ، حەوت شوێنەوارە سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان، دەوڵەتی ماد و تەمەنێکی کوورت، کورد دوای هەرەسی دەوڵەتە تاقانەکەی لە مێژوودا، کورد و ئایینی ئیسلام، ماوەی فەرمانڕەوایی خەلیفەکانی دەوڵەتی ئیسلام، دەوڵەتی ئومەوی، گەلانی موسوڵمان لە سەردەمی عەباسییەکاندا، خەلیفە مەئموون و گرووپی موعتەزیلە بانگەشە دەکەن گوایە قورئان هەڵبەستراوە! ڕۆڵی کورد لە دامەزراندنی دەوڵەتی عەبباسیدا، خەلیفەکانی دەوڵەتی عەبباسی.گەندەڵی وپلانگێڕان و تیرۆر لە کۆشکەکانی خەلیفەدا...
بەرگی یەکەم بەشی دووەم
هێرشی تورکە سەلجووقەکان و جێگیربوونیان لە 1019 1196دا، دامەزراندنی دەوڵەتی عوسمانی، دامەزراندنی دەوڵەتی صەفەوی، کورد لەسایەی دەوڵەتی عوسمانیداو پەیوەندییەکانی بە صەفەوییەکانەوە، دەوڵەتەکانی باڵکان لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، داگیرکردنی کوستانتین ، سوڵتان لەنێوان کەمالییەکان و هاوپەیماناندا، دامەزراندنی کۆماری تورکیای کەمالیی، تورکیا لەنێوان ڕابوردوو و ئێستادا ....
بەرگی یەکەم بەشی سێیەم
ئێران لە کۆن و نوێدا، سەردەمی دەوڵەتی ماد هەتا دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، پێشەواکانی چوار ڕێبازەکەی موسوڵمانان، ویلایەتی فەقیه، ونبوون و دەرکەوتنەوەی ئیمام مەهدی ، دەوڵەتەکانی ئێران 670 – 1979، جەنگەکانی خاچپەرستان و صەڵاحەدینی ئەیوبی، دەوڵەتی صەفەوی، میر نشینی ئەفغانەکان، کورد ڕاستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەڤغاندا، دەوڵەتەکانی زەند، قاجار، پەهلەوی، سەرهەڵدانی شۆڕش لە ڕووسیا: شۆڕشی مەنشفیک1905، بەلشفیک1917بە سەرکردایەتی لینین، زەنگی مەترسی و هۆشیاربوونەوەی کوردی خۆرهەڵات – شۆڕشەکەی سمکۆ، کەوتن و ڕیسوابوونی ڕەزا شا ی ئێران، خزمایەتی کورد و گەلی میصر، کۆماری کوردستان #مەهاباد#، یەکەمین کابینەی وەزیرانی کۆمار، بارزانی و هێزی بارزانیان لە کوماری کوردستاندا، شۆڕشی گەلانی ئێران ، دووا ڕۆژەکانی حەمە ڕەزا شای ئێران، تیرۆرکردنی مستەفا مووسا باوکی خومەیینی و مستەفا کوڕی خومەیینی، ئێران ڕۆژێک بەر لە گەڕانەوەی خومەیینی لە پاریسەوە بۆ ئێران ....
بەرگی یەکەم شی چوارەم
دەوڵەتەکان و میرنشینەکانی کورد، ڕێکخستنەوەی ماوەی فەرمانڕەوایی میرەکانی ئەردەڵان، سەجەرە و ئەڵقەکانی زنجیرەی میر و پاشاکانی بابان، مێژووی میرایەتیی بابان بنەچە و ڕەچەڵەک، میرو پاشاکانی بابان و ماوەی فەرمانڕەواییان، مەستورەی کوردستانی، زنجیرەی شۆڕشەکانی کورد، کورد لە بازنەی ململانێی نێوان ئێران، عوسمانی، ئەفغان و ڕووسیای قەیسەریدا، کورد لەشکری عوسمانییەکان بەگورگانخواردوو دە دات! میرێکی کورد ساڵێک فەرمانڕەوایی بەغدا دەکات!
بەرگی دووەم بەشی پێنجەم
ڕێکخراوە نیشتمانییەکانی کورد لەنێوان 1908 1947، شۆڕشی یەزدان شێر 1853 – 1856، یەکەمین شۆڕشی #دەرسیم# 1877 – .1878، نیشانە هەرە دیارەکانی شۆڕشەکەی نەهریی 1880، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران، شۆڕشی ئاگری ئارارات، دوەمین شۆڕشی دەرسیم 1937، ڕاپەڕینی بەدرخانەکان 1843-1847 ، میری شکۆداری کورد عەبداڵخان . ....
بەرگی دووەم بەشی شەشەم
چەندین قەڵەمی نەناسراوی کورد: #شارەزوور#یی، #ئامێدی#ی، دەینووریی، #ئامەد#یی، مەلامەحموودی بایەزیدیی، ئیبنولئەسیر، ئیبن خەلەکان ، عێل بەگی شارەزووریی، عەلی تەرماخیی ...رستێک ئەستێرەی پرشنگداری کورد: شەرەفخانی بتلیسیی، شێخ مارفی نودێ‌، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، مامەیارە، ئیسماعیل شاوەیس، نووسینەوەیەکی دیکەی داستانی قەڵای دمدم، گەلی باشکورد و کۆماری باشکورد بەرچاوترین نموونەی ڕاگوێزانی کورد لە مێژوودا، ئاڵۆزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەرمەن ....
بەگی دووەم بەشی حەوتەم
شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی مەلیکی کوردستان 1914 1931 ، بنەماڵەی شێخانی سلێمانی ، شڵەقانی بارودۆخی ڕامیاریی و ئابووری کوردستان، داگیرکردنی ئێران، کورد و شەڕەکەی شوعەیبە، پەیمانی سایکس بیکۆ و ویلایەتی موصڵا باشووری کوردستان، شێخ مەحموود لەنێوان هەڕەشە و دڵنەواییکردنی تورکدا، ڕێککەوتنەکەی بەغدا لەنێوان بەریتانیا شای ئێراق شێخ مەحمووددا، یەکەمین کابینەی وەزیرانی حکومەتی مەلیک مەحموود، پەیوەندییەکانی نێوان شێخ و ڕووسیا و نامەو نامەکاریی، تەرازووی هێزە سەربازییەکانی بەریتانیا و عوسمانی لەنێوان ساڵانی 1915 1917 ، داگیرکردنی ئەستەمبوول، ڕووبەڕوووبوونەوەکەی دەربەندی بازیان، ئازادکردنی شێخ لە زیندان و گەڕانەوەی بۆ کوردستان، دوەمین کابینەی حکومەتەکەی مەلیکی کوردستان، کۆتایی شۆڕشەکانی شێخ، کێشەی مووصڵا و چارەنووسی باشووری کوردستان، ئەفسەرانی بەریتانیا بە ئاشکرا و بەنهێنی لە کوردستان، بارودۆخی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی کوردستان، داوە قرچۆکەکەی نێوان شێخ و بەرپرسانی بەریتانیا، کۆتایی شۆڕشەکانی شێخ و داخستنی فایلی کوردستانی باشوور، پڕوپاگەندە و بالۆرەی دامەزراندنی حکومەتی کورد، پەیماننامەکانی سیڤەر، لۆزان، سایکس بیکۆ، شێخ مەحموود لەنێوان سمکۆی شوکاک و حەمدی باباندا، ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی 6 ئەیلوول 1930 (شەڕی بەردەرکی سەرای سلێمانی) ، بنەماڵەی دەسەڵاتدارانی دەشتەکانی حیجاز، وەهابییەکان ، کێشەکانی نێوان حسێن کوڕی عەلی و عەبدولعەزیز کوڕی سعوود، ڕۆڵی بەرچاوی ئێدوارد لۆرانس ئەفسەری دەسگای هەواڵگریی بەریتانیا، کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان و پەیمانە نێوخۆییەکان: پەیمانی ئاماسییە 15121523 ، پەیماننامەی زەهاو 1048/1638/1639ز.، پەیماننامەی گوڵستان ، پەیمانی نێوان عوسمانی و کورد، پەیمانی ئەرزرۆمی یەکەم و دووەم، دامەزراندنی شانشینی ئێراق ، پەیماننامەی مودروس .
بەرگی سێیەم بەشی هەشتەم/ فایلی 13
بارزان و بارزانیان، هێڵکاریی سەجەرەی ڕەچەڵەکی بارزانیان، شۆڕشەکانی بارزان، یەکەمین شۆڕشی بارزان #19-12-1931# - 1932، دووەمین شۆڕش 1932 1943و شۆڕشی سێیەمیش لە #28-07-1943# وە نەکوژایەوە هەتا 1945 ... کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) ، پێشەوا قازی محەمەد یەکەمین سەر کۆماری کورد,
بارودۆخی ڕامیاری ئێران، ئاهەنگی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد، شەڕو پێکدادانەکانی نێوان کۆمارو لەشکری ئێران، سەرەتای هەرەسی کۆماری کوردستان، هەرەسی کۆماری ئازەر – تەورێز، چوونی بارزانی مستەفا بۆ تاران، ئەفسەرانی لیژنەی ئازادی، پێشەوا لە بەردەم داددگادا، هێزی بارزانیان دوای هەرەسی کۆمار، تراژیدیای چوار ئەفسەرە شەهیدەکان، وە سیەتنامەی چوار ئەفسەرە شەهیدەکان .
بەرگی سێیەم بەشی هەشتەم، فایلی 2
بزاڤی کوردایەتی و شۆڕشی #14-07-1958#، بارزانی مستەفا شایەک بێ تاج ، وڵاتێک بێ سنوور، دەوڵەتێک بێ ئاڵا.لەنێوان ئیسرائیل و عارەبدا، لەنێوان #مەسعود بارزانی# و یاسر عەرەفاتدا، شەڕە بەنێوبانگەکانی شۆڕششی ئەیلولی 1961، با لە نێزیکترەوە بارزانی بناسین، ئایا بارزانی سەرکردەیەکی خێڵەکیی بوو؟، ئایا سەرکردایەتیی شۆڕشی کورد بەکرێگیراو بوون؟ کێشەکانی نێوان سەرکردایەتیی پارتی و شۆڕش ، دابەشبوونی پارتی و شۆڕش و دووبەرەکییەکەی 1964، یەکەمین کۆسپ لە بەردەم سەرکەوتنی شۆڕشی ئەیلوولدا، ئەنجامەکانی دووبەرەکی نێوان مەلایی و جەلالیی، ڕێککەوتنی 11مارت 1970 بۆ ؟ دەستپێکردنەوەی شەڕیش بۆ ؟، نامە یەکی صەدام حسێن بۆ بارزانی مستەفا.... چوار چالاکیی پێشمەرگانەی جیا بەجیای لایەنەکانی شۆڕش بۆ سزادانی چوار دوژمن و تاوانکاری گەورە و سەرسەخت و خوێڕێژی کورد لە سلێمانی ، زەعیم صدیق,نازم گزار، مڵۆزم مولازم موحسین
بەرگی سێیەم بەشی هەشتەم ، فایلی 3
دووا قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول و نسکۆی بەهاری 1975، پێداچونەوەیەکی هەڵوێستەکانی بارزانی مستەفا و سەرکردایەتیی شۆڕش ، هێڵە سوورەکانی بارزانی وشۆڕش، با لە نێزیکەوە بارزانی مستەفا بناسین , شیکارکردنی کارەکتەری بارزانی مستەفا لە 20 خاڵی سەرەکیدا، نهێنییەکانی سەرکەوتن و مەزنیی بارزانی مستەفا کە دەیوت: (هەزاران تەن عەدالەت ، نرخی تەنێک نەوتیان نییە.)
شاعیری هەرەمەزنی عەرەب، محەمەد مەهدی جەواهیری وتوویەتی:
بارزان يا لغزا تعاصى حَلهُ عِبرالقرونِ الغِبر فهو مُطلسمٌ
واتا: بارزان ئەی ئەو مەتەڵەی هەر لە سەردەمانی ڕابردووەوە شیکردنەوە و تێگەیشتنی نهێنییەکانت سەختن چونکە مەتەڵێکی ئەفسوونبەندیت.
نووسەری مەزنی تورک، ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت: (لە ساڵانی حەفتاکانداچەندین کوردم بینیی، یەکێکیان لە باسی ئاییندا وتی: (ئایینم کوردستانە و پەیامبەریشم بارزانییە.)
بەرگی سێیەم بەشی نۆیەم
هەندێک وشەو دەستەواژە جێگەی سەرنج و تێڕامانن,زمانی کوردی و زمانە هندۆ ئەوروپاییەکان و زارزمانەکانی کورد، بەراوردکردنی کولتوری کورد و فارس و تورکدا ...، کۆمەڵێک لەوانەی لەسەر کورد نووسیویانە، هەندێک نیشانە و هەڵوێستی سادە پێوەری هۆشیاریی نەتەوەیین، بەختی ڕامیاریی .
ئەمانە وەک بابەتی سەرەکیی بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا، نەژاد و ڕەچەڵەکی کورد، کورد لە سەدەکانی پێش عیسادا، لە سەردەمی ماد میدیا، ئاشوور، کلدان، سومەر، سەرهەڵدانی شیعەگەرێتی و ململانێکانی لەگەڵ ڕێبازی سوننەگەرێتیدا، جەنگەکانی عوسمانیی صەفەوی، عوسمانیی ڕووسیا، کێشەی خەلافەت، تیرۆرکردنی خەلیفەکانی پەیامبەر، دامەزراندنی ئێرانی نوێ‌، دواڕۆژەکانی سوڵتان، بزووتنەوەی یاساخوازان لە تورکیا و ئێران (مەشروتە) ، بزووتنەوەی ئەفسەرەکانی کۆمەڵەی یەکێتی و پێشکەوتن لە تورکیا، بزووتنەوەی کەمالیزم، دامەزراندنی کۆماری تورکیا، ئێرانی حەمە ڕەزاشا دوای ڕەزاشای باوکی،
نووسەری پەڕتووکەکە دەڵێت: نووسینەوەی مێژوو ئەگەر تەنیا گێڕانەوەی ڕووداوەکان بێت، بێ‌ تاووتوێکردن و تەتەڵە و سەربێژنگ و بنبێژنگ گرتن، ئەوە دەبێتە چیرۆک و چیرۆکی گوێ ئاگردان و هەر بۆ خوێندنەوە دەشێت نەک تێگەیشتن و بەستنەوەی هەموو لایەنەکان پێکەوە و ناسینی خۆمان‌وەک نەتەوە، شارەزابوون لە دراوسێکان و دەوروبەر و دیاریکردنی دۆست و دوژمن، پەند و ئامۆژگاریی وەرگرتن لە ڕابوردوو، دووبارەو صەد بارە نەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابوردوو,گەڵاڵەکردنی بیرۆکەی درووست و هەنگاونان بە ئاڕاستەی دەربازبوون لە بازنەی بەرژەوەندیی تەسکی حیزبایەتی ,تایەفەگەریی، ناوچەگەریی، خۆخۆریی و یەکتر قبووڵنەکردن.....
مێژوونووسانی وڵاتانی داگیرکاری کوردستان بە جۆرێک مێشکی نەوەکانیان بە بیروباوەڕی شۆڤێنستانە ئاوداوە، کورد وەک نەتەوەیەکی خاوەن خاک ونیشتمان ، زمان، مێژوو، کولتوور ناخوێندنەوە و هەریەکەشیان بەشێکی کوردستان بە حەڵاڵی خۆی دەزانێت و پێشەکیش بڕیاریانداوە تۆمارکردنی ڕووداوە مێژوییەکان و ئەنجامەکانیشی بە چ ئاڕاستەیەکدا بڕوات کە تەنیا بەرژەوەندیی خۆیانی تێدا بێت. نووسەر و مێژوونووسی بێلایەن و بەویژدانیشیان تێدا هەڵکەوتووە لایەنی ڕاستیی بەرنەداوە، لە نیو تورکدا وەک: ئیسماعیل بیشکچی، ئەولیاچەلەبی، شەمسەدین سامی، مەحموود کەشغریی نووسەری ( دیوان لغات ترک ) .حەیدەر چەلەبی 1514 1518ز.بە کوردستاندا گەراوە، ناصیح مەترەقچی 1534 1536 ز. هاتۆتە کوردستان . یالچین، بەهیجە بۆران، کەمال پیر، هاڵۆک گرگر.لە فارسەکانیش وەک: ئەسکەندەر مونشی، تەفرشیان، زربەخت . لەنێو عارەبدا نموونەی وەک ئیبن بەتتوتەی مەغریبی 1304-1369 کە لە گەشتەکەیدا لە بەغداوە هاتۆتە کوردستان,نووسیویەتی دانیشتووانی شارەکانی مووصل، #ماردین#، شەنگاڵ کوردن . ئیمامی غەزالی 1058-1111 ز. فەرموویەتی: ڕووناکبیریی ئیسلام لەسەر شانی چوار زانایە، سیانییان کوردن: شارەزووریی ، ئامێدیی ، دینەوەریی . ئەوە جگە لە (ئیبن خەلەکانی ئەربیلیی) ، (ئەبو وەفای ئەیوبیی 1273-1331) و (ئیبنولحاجیب) مەسعوودیی خاوەنی پەڕتووکی (مروج ألدهب) بنەچەی هۆزەکانی کوردی بەسەرکردۆتەوە.تەبەریی (ألگبری) خاوەنی پەڕتووکی (أخبار ألملوک) وتوویەتی خەلیفە مەروان کوردە .ئەوە جگە لە نووسەرانی ڕووسیا وەک: باسیل نیکیتین، مینوورسکی، خالفین، لازاریف، فیلچفسکی، ئەڤیر بانۆڤ. کریس کۆچرا فەرەنسا، مارتین ڤان برۆنسەن هۆلەندا، گوینتەر دیشنەر ئەلەمانیا، میجەر نۆئیل، جەیمس ڕیچ، ڕیتشارد بیستن بەریتانیا، ئەمەی دوواییان جینۆسایدی #هەڵەبجە#ی ڕووماڵکرد و بە جیهانی ناساند .
گەلانی پێشکەوتوو لەپاڵ زمان و مێژووی خۆیاندا مێژووی گەلانیش دەخوێندنەوە و کەموزۆر زمانەکانیشیان فێردەبن بۆ تێگەیشتنی ڕابوردوویان و پەیوەندی و لە یەکتر تێگەیشتنی ئێستا و داهاتوو. کورد بە گشتیی زمانی دراوسێ‌ داگیرکارەکانی دەزانێت، بەڵام شارەزای مێژوویان نییە، سەرباری شارەزانەبوونی لە مێژووەکەی خۆی.ئەی کورد بۆچی زمان، وێژە، مێژوو وجوگرافیای بێگانەکان دەخوێنێت و شارەزاییشی لێهەیە، کەچی لە کوردستان کوێرو نەشارەزاو نامۆیە ؟دراوسێکانی کورد زمانی کوردی نازانن، بەڵام مێژووەکەی شارەزان، چونکە زۆربەی هەرە زۆری هەرخۆیان نووسیویانە. ئەمە خاڵێکی سەرنج ڕاکێشە:کوردبە گشتی زمانەکانی دراوسێ‌ داگیرکارەکانی دەزانێت بەڵام شتێکی ئەوتۆ لە مێژوویان نازانێت، دراوسێ‌ داگیرکارەکانیش مێژووی کورد شارەزان بەڵام زمانەکەی نازانن و نایانەوێتیش بیزانن!
کورد دوای هەرەسی دەوڵەتە تاقانە تەمەن کوورتەکەی لە مێژوودا، دەوڵەتی ماد میدیا (670-520پ.ز.) ڕۆژگاری دەسەڵات و فەرمانڕەوایی کورد بە یەکجارەکیی ئاوابوو، هەتا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیکەی بۆ نەڕەخسا... ستراتیژی زلهێزەکانی ناوچەکە ئەوەبوو، کورد وەکوو مقاش، داشی دامە، کراس سووری بەر لەشکرو سوتەمەنیی جەنگ بەکاربهێنن و ئەقڵی ڕامیاریی و دیپلۆماتکاریی کوردیش لە ساڵی1991بەدواوە پێدەنێتە یەکەم قۆناغی خەمڵاندن و هەنگاونانی سەرکەتوو، ستراتیژیەکەشی (ئەگەر بگونجێت بە ستراتیژی بژمێرین) لەسەر بنەمای کەڵک لە ناکۆکی و بەیەکدادانی دوژمنەکانی وەربگرێت لەپێناو مانەوەدا. لەوەدا چاکیشی هێناوە بەبەراورد لەگەڵا شۆڕش و ڕاپەڕین و میرنشینەکانداکە هەر هەموویان لە سفرەوە دەستیان پێکرد و گەیشتنەوە سفریش. تۆ لەوە گەڕێ‌، بیری کوردایەتی لە قۆناغی سەرەتاییشدا وەک شانازیکردن بەخۆو باپیران و پاراستنی کولتوورەوە بەردەوام لە گەشە و پەرەسەندندا بووە، هەمیشەش ئەو هەستە سرووشتییە کە دواتر چووەتە قاڵبی بیرێکی دیار و ڕێکخستنی ڕامیارییەوە، شۆڕشەکانیان هەڵگیرساندووە نەک بەپێچەوانەوە.
سەرکردەو ڕابەرەکانی کورد زۆربەیان لە بنەماڵە ئایینییەکان و خوێندەوار و شارەزابوون، لە مێژووی گەلانی دراوسێش زۆر بێئاگا نەبوون، زۆریشی لێوە فێربوون، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی بیخەنە قاڵبی پراکتێکەوە، بەڵکوو ئەزموونە تاڵەکانی دووبەرەکی و خۆخۆری و خۆپەرستیوچاولەبەرژەوەندیی تایبەت و کەوتن و هەرەسەکانیان دووبارە و صەدبارە دەکردەوە. زۆربەمان هەرهەرەسی شۆڕشی ئەیلوولمان لەبەرچاوە، بەڵام لە ڕاستیدا هەر هەموو شۆڕش و ڕاپەڕین و حکوومەت و کۆمار و قەوارە سەربەخۆ و نیمچە سەربەخۆکانیش بەهەرەس کۆتاییانهات و تەنیاوتەنیا ڕاپەڕینە مێژووییەکەی بەهاری 1991ی باشووری کوردستان لە بارودۆخێکی نێودەوڵەتی گونجاودا سەرکەوت و خۆی لەبەرانبەر گشت هەڕەشە ناوخۆیی و دەرەکیەکاندا گرتووە و دەستکەوتیشی فرەیە.
زۆربەی هەرە زۆری ڕووناکبیرانی کورد و سەرکردەکانیش پاساو بۆ سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی کورد دەدەنە پاڵا فاکتەرە جوگرافییەکە، گوایە بستێک خاکی کوردستان نەکەوتۆتە سەردەریا!ئەی شۆڕش لەخۆرهەڵات، باکوور بۆ سەرنەکەوت یا لە بەشە گچکەکەی ناوەند شۆڕش بۆهەڵنەگیرسا، خۆ گەرووی هورمز و بەندەری ئەسکەندەروونە کوردستانن؟
کورد بە درێژایی مێژووە دێرینەکەی ناکۆک و دژو خۆخۆر بووە، هێزو تواناکانی بەسەر دوژمنەکانیدا دابەش بووە، هەرگیز دوو سەرکردە پێکەوە دانوویان پێکەوە ناکوڵێت، هەر بۆ نموونە هێزەکانی گۆڕەپانەکە 1958 1975 بریتیبوو لە:#پارتی دیموکراتی کوردستان# ، کاژیک و پارتی کۆمۆنیستی ئێراق . 1976-1977-1994 پارتی دیموکراتی کوردستان ئێراق، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ئێراق، پارتی کۆمۆنیستی ئێراق، پارتی سۆسیالیستی کورد (پاسۆک) ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێراق، پارتی گەڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان ئێران، کۆمەڵەی مارکسیی لینینی کوردستانی خۆرهەڵات و پارتی کرێکارانی کوردستان (پێکەکە) لە باکوور، ئەمسەر و ئەوسەریشی تفەنگ و پیشمەرگە و شاخ و خەباتی نهێنیی ناوشار و شارۆچکەکان بوو، کاژیک و پاسۆک لە کانیاوی بیری کوردایەتی و پێکەکە لەسەر بنەماکانی مارکسیزم درووشمی ڕزگارکردنی کوردستانی گەورەیان بڵند کردبوو.پارتی و یەکێتی و سۆسیالست و دیموکراتی ئێران جگە لە کۆمەڵە لە بەرنامە و پەیڕە و و پرۆگرامدا یەک ئامانج بوون کەبریتیبوو لە ( دیمۆکراتی بۆ ئێراق / ئێران و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان و مەگەر لە پێکهاتەی سەرکردایەتییەکانیاندا جیاواز بوون ...دوواتریش لەو هێزەسیاسییانەی هاتنە گۆڕەپانەکە، بەرچاوترینیان بزوتەوەی چاکسازی و گۆڕانە، کە ‌وەک سەرەتا بە گوڕوتینێکەوە خۆی ناساند و لە هەڵبژاردنەکانی پەڕڵەمانی کوردستاندا، بەهاری 2009 توانی 27 کورسی پەڕڵەمانی کوردستان بەدەست بهنێنێت ‌وەک ڕەنگدانە‌وەی ناڕەزایی جەماوەرو گەڕان بەدوای ئەلتەرناتیڤدا . بەبۆچوونی من ئەو سەرکەوتنە کاتییە و پێوانەی ڕاستەقینەی سەرکەوتنی #بزووتنەوەی گۆڕان# لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەبێتە نیشانەی سەرکەوتن و جێگیر بوون لەنێوجەماوەردا.نووسەری پەڕتووکەکە لە کۆتاییدا دەڵێت:عیساییەکان شارە جوانەکەی ( کۆستانتین ) یان لەدەستچوو ,عەرەبیش 1492 ز.شارە شیرینەکەی (ئەندەلوس) ی دۆڕاند ,ئایا کوردیش شاری ( #کەرکووک# ) ی پڕ لەنەوت دەدۆڕێنێت ؟لە وتووێژەکانی بەهاری 1991 نێوان میریی ئێراق وشاندێکی بەرەی کوردستانیدا لە بەغدا کە باس دێتەی سەرکەرکووک , عەلی حەسەن مەجید ( عەلی کیمیایی ) دەڵێت ئێمەش لە ئیسپانیا شاری ئەندەلوس (غەرناتە) مان لە دەستچوو، مەگەر هەر هۆنراوە و گۆرانی بۆ بڵێین، ئێوەش هەر ئەوەتان بۆ دەمێنێتەوە!
لە کۆتاییدا دەڵێم ، نووسەر بابەتگەلێکی مێژوویی و ڕامیاریی و مۆراڵی لە چەند وشەیەکدا چڕکردۆتەوە و دەڵێت:
پەنجا صاڵ پترە لە دنیای سیاسەتدا سەردەمی جوامێریی و بەها بەرزەکان
بەسەرچوون و جیهان بووەتە بازاڕی گەڕان بەدووی بەرژەوەندیدا و
مرۆڤیش بەتاک، کۆمەڵ، گەل,نەتەوە ,کاڵای بازرگانین
نووسەری بەرهەمەکە مامۆستا نووری کەریم لە پێشدەستییی پەڕتووکەکەشدا نووسیویەتی هیچ کارێک بێ‌ کەموکووڕیی نابێت,لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕناکەم ئەم بەرهەمە کەموکووڕیی وهەڵەی واگەورەی تێدابێت ، لەو جۆرە هەڵانە بێت بە (کێردە) کەی مەلای مەشهور بیکرێنین. بەندە بە کۆڵێکی گرانەوە خۆم لە گێژەنگی دەریایەکی قووڵا هاویشت و کۆڵەپشتەکەم گەیاندە ئەوبەر و ئەو پەیامەی دەمویست گەیاندم، جاخوێنەری هێژاش سەرپشکەو خۆیی ‌وشیری پاکی و ویژدانی زیندووی. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 198 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 03-08-2023
آیتم های مرتبط: 2
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 04-08-2021 (3 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 03-08-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا10-01-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 198 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,687
 شؤمارە عەسگەل  105,131
 کتاووەل 19,523
فایل های مرتبط 97,805
Video 1,415
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام  کتاووخانە - کتاب - شعر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.547 ثانیه(اێس)