یەکێتی ناوەندی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق یاریزانانی کوڕان و کچانی تازەپێگەیشتوان بە مەبەستی بەشداریان لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی دەست نیشان دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش پاڵاوتن ئەنجام دەدات و کوڕە یاریزانێکی پاڵەوانی تازەپێگەیشتوی یانەی پێشمەرگەش بەشدار دەبێت.
سەبارەت بە ئەنجام دانی ئەو پاڵاوتنە و بەشداری یاریزانەکەی یانەی پێشمەرگە (نزار ئەکرەم) سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیپی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق بۆ هەر پاڵەوانێتییەکی دەرەکی (ڕقم تاهیل) دیاری دەکات و پاڵاوتن ئەنجام دەدات، هەروەک ناوبراو وتی، بڕیارە لە ڕێکەوتی 09تا11-09-2023 پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی لە عومان بەڕێوە بچێت و بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا 2023 هەڵبژاردەی ئێراق دیاری دەکرێت.
سەبارەت بە بەشداری یاریزانانی پێشمەرگە لە پاڵاوتن بۆ گەیشتن بە ڕیزی هەڵبژاردەکەی ئێراق سەرپەرشتیاری بەشەکەی پێشمەرگەی سلێمانی وتی، تەنیا یاریزانی تازەپێگەیشتومان، #ڕێزدار سەڵاح قادر# بۆ یارییەکانی سێ باز، 100 مەتر و یەک باز بەشداری دەکات و ئەوەی کە ئێمەش گرنگە لامان یاری سێ بازە کە بتوانێت سەرکەوتنی تێدا دەستەبەر بکات و هەر بۆیە چاوەڕوانی هەوڵە بە تواناکانی ئەو یاریزانە تازەپێگەیشتووەمان دەبین.[1]