$یەکێتی تایکواندۆی سلێمانی پاڵەوانێتی تایکواندۆی یانەکانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بە بەشداری 11 تیم ئەنجام دا$.
ڕۆژی #10-08-2023# یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لەنێو هۆڵی #یانەی وەرزشی ئاشتی# بەڕێوەچوون و تێیداو دوایی ڕکابەرییەکانی تیمی تایکواندۆی یانەی پێشمەرگە بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوانی کوڕان توانیان پلەی یەکەم دەستبەر بکەن، ئەمە و لەسەر ئاستی کچان و بۆ ئاستی بێچووە شێران دووبارە پێشمەرگەکان توانیان ئەنجامێک لە پلەکانی پێشەنگ بەدەست بهێنن کە پلەی دووەم بوو.
سەبارەت بەو ئەنجامانەیان بەختیار حسێن سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییە و جێگری سەرۆکی یەکێتی ناوەندی تایکواندۆی کوردستان بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاندوو وتی، یاری تایکواندۆ لە شاری #سلێمانی# لە ئاستێکی بەرزدایە و دوایی دەست پێکردنەوەی خولە هاوینەکان و درووست بوونی چەندین بەهرەمەند لە ئاستەکانی بێچووە شێران و تازەپێگەیشتوان بە گرنگمان زانی پاڵەوانێتییەکی تایبەتیان بۆ ڕێک بخەین، بەختیار ئەوەشی وت، کە یانەی پیێشمەرگە لەو پاڵەوانێتییەدا ئاستێکی ناوەزەیان هەبووە و پلەی یەکەمی ئاستی تازەپێگەیشتوانی کوڕان و دووەمی بێچوەشێرانی کچان یان لەدەست نەداوە.
[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 412 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!