بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #مەخموور# پێی وایە، لیستی پارتی دەنگی یەکەم بەدەست دێنێت لە ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ #18-12-2023#، دەشڵێت، ھەندێک پێشێلکاری ھەبوو لە سنووری شارەدێی #قەراج#.
یەحیا پاڵانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە مەخموور، ڕایگەیاند: پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری مەخموور بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی ھات، بەڵام ھەندێک پێشێلکاری ھەبوون، بەتایبەتیی لە سنووری شارەدێی قەراج ھێزی سەربازی دەستوەردانی کردووە و لەبەر سەقامیگری پڕۆسەکە پارتی سکاڵای تۆمار نەکردووە بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ پڕۆسەکە درووست نەبێت و ڕانەگیرێت.
لەبارەی ئەنجامەکان یەحیا پاڵانی وتیشی: ھێشتا ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام پارتی ھێزی یەکەمە لە سنووری مەخموور و لیستی 197ی پارتی سەرکەوتنی بەرچاو تۆمار دەکات و زۆرترین دەنگی پارتیش لە سنووری شارەدێی #گوێڕ# بووە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 336 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!