تیپی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بۆ دووەم یاری خۆی لە جەولەی دووەمی قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق ڕووی کردە شاری سەڵاحەدین و بووە میوانی یانەی شەرگات.
کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #08-12-2023# و لەسەر یاریگەی یانەی شەرگات تیپی تۆپی پێی یانەکانی شەرگات و پێشمەرگە ڕووبەڕووی یەک بوونەوە، لەو یارییەدا و دوایی 90 خولەک لە کاتی یاسایی و 5 خولەکی کاتی زیاتکراو دواجار هەردوو تیم بە بێ گۆڵ یاریگەیان جێهێشت و هەر تیمێکیان خاڵێکیان پێبڕا.
هەر لە ئەنجامی یارییەکانی جەولەی دووەم یانەکانی، حسێن، سامەرا و ئەلکەرمە بردنەوەیان بەدەست هێنا و ئەنجامی تەواوی یاریەکانیش بەم شێوەیە بوون. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 204 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!