یەکێتی شەتڕەنجی ئاسیا لە وڵاتی ئیمارات پاڵەوانێتی شەتڕەنجی تەمەنەکانی بە بەشداری 38 وڵات دەستپێکرد.
لەو پاڵەوانێتییەدا #ڕەهەند ئاودێر#ی یاریزانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و شاری #سلێمانی# بە نوێنەرایەتی ئێراق بەشدارە لە تەمەنی 8 ساڵ، سەبارەت بە بەشداریکردنی ئەو یاریزانە #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی بەشی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، فێرگەی پێگەیاندنی شەتڕەنجی پێشمەرگە فێرگەیەکی نموونەییە و بووەتە قوتابخانەیەک بۆ ئاستی تەمەنەکان، هەروەک وتیشی، ئەم پاڵەوانێتییە لە شاری عەین و لە ڕێکەوتی #12-12-2023# تا #22-12-2023# بەڕێوەدەچێت و خۆشبەختانەش بۆ یەکەم جارە ڕەهەند ئاودێری یاریزانمان لەنێو کێبڕکێ بەهێزەکاندایە.
ئەسعەد کە لە هەمان کات ئەندامی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراقە وتی، جگەلە ڕەهەندی یاریزان شاندی ئێراق پێنج یاریزانی دیکەی لە تەمەنەکان تێدایە بە ناوەکانی (مەلاک مەهدی کچە یاریزانی تەمەن 16 ساڵ، عەلی فیراز کوڕە یاریزانی تەمەن 18 ساڵ، عەلی زەین ئەلعابدین 16 ساڵ، ئەمین محەمەدی 14 ساڵ، بەڵقیس محەمەد کچە یاریزانی تەمەن 10 ساڵ).
لە کۆتاییدا ناوبراو هیوای سەرکەوتنی بۆ یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق لەو پاڵەوانێتییە بەهێزەدا خواست و وتی، ئەوان داهاتووی یاری شەتڕەنجن لەسەر ئاستی وڵات و دەرەوەدا هەر بۆیە هیوایان لەسەر هەڵدەچنین. [1]