ڕێژە
لە پێنج چۆلەکە، چۆلەکەیەک باڵێکی شکاوە
لە پێنج درەخت، درەختێک لقێکی پەڕیوە
لە پێنج مرۆڤ مرۆڤێک برینێکی پێوەیە
لە دوو مرۆڤ، مرۆڤێک برینێکی پێوەیە
لەدوو درەخت، درەختێ لقیکی پەڕیوە
لەدوو چۆلەکە، چۆلەکەیەک باڵێکی شکاوە
چۆلەکەیەک لەدوو باڵ، باڵێکی شکاوە
درەختێک لە دوو لق، لقێکی پەڕیوە
مرۆڤێک لە دوو دەست، دەستێکی قڕتاوە
ئەم ڕێژەیە لە زیاد بوونایە
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]