تۆ گرنگترینی
تۆ بە چێژتری
لە پێکێک شەراب و لە سەندەویجێک لە گۆشتی بەراز
خۆشم دەوێی لێ نازانم بۆ
وەک چۆن بەفر نازانێ بۆ سپییە
ببم بە چۆلەکەش،
تۆم بەلاوە گرنگ تر دەبێ لە گوڵەگەنم
خۆشم دەوێی
بەڵام نازانم بۆ
وەک هەنگ کە نازانێ چۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێ
ئێستا من مەزرام،
لێ تۆ گرنگتری لە بارانی پەڵە
خۆشم دەوێی کەچی نازانم بۆ
وەک چۆن دارهەنارێ نازانێ بۆ بەهاران تژی دەبێ لەگەڵاو
پایزانیش ڕووت.
تۆ گرنگتری
لەو ئەستێرانەی بەردەبنەوە ناو کانی
خۆشم دەوێی بەس نازانم بۆ
وەک چۆن با نازانێ چۆن و کەی هەڵدەکات
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]