ژن
باران نەبوو- گەر هەشبووبێ دڵۆپەکانی لە وردە زیخ بوون- بەر لەوەی ژن پێ بنێتە سەر زەوی
کانی نەبوو- گەر هەشبووبێ، ئاوەکەی قوڕاوی و تف و تاڵ بووە- بەر لەوەی ژن پێ بنێتە سەر زەوی
بەفر نەبو- گەر هەشبووبێ ،کولوەکانی ڕەش ڕەش و گەرم گەرم بووە، بەر لەوەی ژن پێی بنێتە سەرزەوی
پێشئەوەی ژن پێی بخاتە سەر زەمین، هیچ باڵندەیەک نەیدەخوێند، ئەگەر خوێندبێتیشی ، کوندەبەبۆ بووە
پێشئەوەی ژن پێی بخاتە سەر زەمین-هیچ درەختێک نەبوو ئەگەر هەشبوبێ نەگەڵای پێوە بووە نە میوەی گرتووەو نە لەتێک سێبەر.
پێشئەوەی ژن پێی بخاتە سەرزەمین، خۆر نەبووە، گەر هەشبووبێت تیشکەکانی لە وردە شووشە بووە
پێشئەوەی ژن پێ بێتە سەر زەمین- هیچ مانگێک بە ئاسمانەوە نەبووە ئەگەر هەشبووبێت، کولێرەیەکی بچکۆلەی سوتاو بووە
پەنجەرە نەبووە ، ئەگەر هەشبووبێت ڕوناکی لێنەهاتۆتە ژوور- بەر لەوەی ژن پێ بنێتە سەر زەوی
گوڵ نەبووە - ئەگەر هەشبووبێ پەڕەکانی لەنایلۆن و لەکاغەزی ڕزی بووە-بەلەوەی ژن پێ بنێتە سەر زەوی
موسیقا نەبووە- گەر هەشبووبێت، تەنیا تەپڵ وکەڕەنای جەنگ هەبووە- بەرلەوەی ژن پێبنێتە سەرزەوی
تام نەبووە گەر هەشبوبێت، تامی گوژارک و ژەهر بووە- بەرلەوەی ژن پێبنێتە سەرزەوی
بۆن نەبووە گەر هەشبووبێت بۆنی کەلاکی کەر بووە بەر لەوەی ژن پێ بخاتە سەر عەردی
بەرلەوەی ژن پێ بنێتە سەرزەوی – مەزدە نەبووە گەر هەشبوبێت مەزدەیەکی ستەمکار بووە!
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]