بنچکەتووک
1
بە قاچە دڕێژو لووسەکەتدا، هەڵگەڕا- مێروولەکە
وایزانی قەدی سپیدارە.
2
چەند جارێ لەچاوە ڕەشەکانت نزیک بوەوە- زەنگەسۆرەکە
پێی وابوو قلە ترێیە
3
چۆلەکەکە ،
بە دەنکە گێلاسی تێگەیی،
خەریک بوو دەنووک لە گۆی مەمەکانت بوەشێنێ.
4
دانیشتبووی.
کە نیشتە سەر ڕوومەتە پەمەییەکانت- پەپوولەکە
منیش بوومایە واتێدەگەیشتم گوڵەباخە.
5
ئێوارە خۆر ،
هاتە ناو قژی زەردت و لەوێوە ئاوابوو،
پێموابێ،
بە زەردەپەڕی تێگەیی بوو.
6
بەڕووتی لەناو جۆلانەکە نوستی
بەیانی زوو چەند دڵۆپێک شەونم، تکا بوونە سەر تووکەبەرت،
پێیان وابوو؛
پنچکە گیایە!
هۆزانەوان: #قوبادی جەلیزادە# [1]