باخچەوان
1
ڕەنگە بەڕەچەڵەک بچیتەوە سەر گوڵەگەنم
، بۆنی نانی لێدێت
-گەردنت
2
لەوە دەچێ بێریوان بووبێت
-دایکت
قاچت جۆگەلەیەکە لە شیری مەڕ
3
دوو دەنکە ترێی ڕەشمیرین ،چاوەکانت
دڵنیام ڕۆژێ لەڕۆژان ڕەزەوان بووە؛
-باوکت
4
گومان دەکەم ژن و ژنخوازیتان هەبوبێت، لەگەڵ قۆخا
خۆخی نێوان ڕانەکانت و خۆخی سەرلقی دارەکە،
هەمان خۆخن
5
پەمەیی پەمەیین، گۆی مەمکەکانت
باغچەوان،
سینگی موتوربە کردووی لە گێلاس
ناوی نووسەر: #قوبادی جەلیزادە# [1]