(1)
وردە شیعر
باران بەڕقەوە دەباری،
چەترەکەم لە پێکەنینا،
هاڕەی کرد!
(2)
ژنێک بە عەبا خۆی داپۆشی،
ڕێژنەی قسەکانی تیشک نەخۆش!
(3)
ئینجانەیەک تای لێهات،
گوڵ دەچێتەوە سەر خێڵی تابووت!
(4)
دیکتاتۆر سەرئێشە دەگرێ،
قاچی کورسییەک دەلەقێ!!
(5)
چیمەنێک قاچی لوول بووە،
گۆرەوی چۆتە پرسەی ئاو!
(6)
بۆقێک کڵاوی سەوز لەسەر دەکا،
خەیاڵ پێچراوە بە بەهار!
(7)
ئاو دەپژمێ ..جۆگەلە پێڵاو
دەکاتە پێی ڕووبار!
(8)
هەنار نەزیفی بەربووە،
چەقۆ چۆتە خولی سەربڕین!
(9)
دەرگا یاخی بووە،
کلیل چۆتە گیرفانی (با)!!
(10)
ئاوێنە درزی برد،
قریوەی کچێک،
ئاڵۆزکا بە گریان!
(11)
تاریکی قاچی چەقی،
مۆمێک کەوتە شنە شن!
(12)
شه و کەوت بەدەمدا،
کەڵەشێر جانتاکەی
لەخه و تەکاند!
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی# [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 121 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!