ناونیشانی پەرتووک: مردن
ناوی نووسەر: ئارتۆر شنیتسلەر
ناوی وەرگێڕ: #جەبار سابیر#
دەزگای پەخش: دەزگای چینی
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
شنیتسلەر ڕۆماننووسێکی نەمساییە، ساڵی 1862 لەدایک بووە و ساڵی 1931 کۆچی دوایی کردووە، ڕۆمانی (مردن) ی لەنێوان فێبرایر و تەموزی ساڵی 1892 نووسیوە.
فرۆید پێیوایە شنیتسلەر یەکەمین نووسەرە کە دەروونکۆڵی هێناوەتە ئەدەبیاتەوە و ئەم ڕۆمانەیش یەکێک لە ڕۆمانە دەروونکۆڵەکانی مێژووی ئەدەبیاتە. دیوی ناوەوەی دوو کارەکتەر، یان دوو عاشق کە پیاوەکە دەزانێت بەمزووانە دەمرێ و دەیەوێت ماشووقەکەی لەگەڵ خۆی بەرێت، واتا یا خۆویستانە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێ یان پێش خۆی ئەو بکوژیت. ململانێیەکی سەخت لەگەڵ ژیان و مردن. [1]