وەسفی تانجەڕۆ
ئەی تانجەڕۆ تۆ کەوسەری هەموو خاکی کوردستانی
پڕ ئاوی تۆ سەر بەڕزق و خێرات و پڕ دەغڵ و دانی
وەسفی تۆ قەت نایەتە تەحریر و نووسین
هێندە پڕ فائیدە و جوانی
باعیسی فەخری کوردانی
خوڕەی ئاوەکەی تۆ هەموو غەمێ لە دڵ ئەبا
سۆزی دووری تۆ لە عالەمێ پڕ سروور ئەکا
مەنزەرەی ئاوی تۆ هەمتای بەهەشتی فیردەوس ئەکا!
#فایەق بێکەس#
سەرچاوە: #دیوانی بێکەس#
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس [1]