ئەمڕۆ هەینی 08-03-2024، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ئافرەتان بڵاوکردەوە، لە بەشێکیدا هاتووە: لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانی ئافرەتان دەکەم.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی:=KTML_End=
بە بۆنەی هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە سەرفرازیان بۆ دەخوازم. هەمیشە پشتیوانی لە داخوازییە رەواکانیان و داکۆکی لە مافەکانیان دەکەم لەپێناو کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست.
لەم بۆنەیەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و بەهێزترکردنی پێگەیان لە کایەکانی دەسەڵات و حکوومڕانی و بەهێزکردنی بنەماکانی یەکسانیی رەگەزی دووپات دەکاتەوە.
ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان، لە ئافرەتانی کوردستان و جیهان پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە لە ئاشتی و شادیدا بژین. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#
#08-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=