ڕۆژی سێشەممە #12-03-2024# لە سەڵاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئیدانەکردنی هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێز فەخری کەریم لە مانگی ڕابردوو لە شاری #بەغدا# هیوای تەندرووستیی بۆ خواست و هیوای ئەوەشی بۆ خواست کە لە خزمەتکردن بە کاروباری فەرهەنگی و ڕۆشنبیریی ئێراق و ئاشتی و تەبایی بەردەوام بێت.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ئێراق و ئاستەنگەکانی بەردەم سەقامگیری و تەبایی و شەراکەتی نێوان ئێراقییەکان ئاڵوگۆڕ کرد. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 76 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!