کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 522,779
 شؤمارە عەسگەل  105,765
 کتاووەل 19,703
فایل های مرتبط 98,635
Video 1,420
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
بایکۆت یان سیاسەتێکی نیشتیمانیی؟
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بایکۆت یان سیاسەتێکی نیشتیمانیی؟

بایکۆت یان سیاسەتێکی نیشتیمانیی؟
=KTML_Bold=بایکۆت یان سیاسەتێکی نیشتمانیی؟=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#

بەکارهێنانی چەکی ئابووری دژ بە نەیار و داگیرکەر، دەکرێت یەکێک لە چەکە بەهێزەکان بێت و زۆرجار دوژمن بەچۆکدا بێنێت، وەکوو ئەوەی دژ بە ئەڵمانیا ئەنجام درا دوای وەستانی جەنگی یەکەمی جیهان. هەروەها هیندستان بە ڕابەرایەتی مهاتما گاندی کە لەناو هیندییەکان بە “ڕۆحێکی گەورە” بانگ دەکرا، کە لە 1910 وە چەکی ئابووری دژ بە کۆلۆنیالیزمی بەریتانی کردە سیمبوڵی شەڕی ناتوندوتیژیی.

چەکی ئابووری هەمیشە یەکێک بووە لە بژاردەکانی شەڕ. یەکەم پەرتووک لەو بارەیەوە کە بە مانگێک پێش لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین چاپکرا، پەرتووکێکی نیکۆلاس مۆلدەر بوو بەناوی “چەکی ئابووری”. پەرتووکەکە گرنگییەکی زۆری لەلایەن میدیاوە پێدرا بەهۆی ئەو سزایانەی کە لە کاتی جەنگدا خرانە سەر کەسایەتیی و بازرگانەکانی ڕووسیا و سیستمی بانکی ئەو وڵاتە. لە ڕوانگەی پەرتووکەکەوە مێژووی بەکارهێنانی چەکی ئابووری دەگەڕێتەوە بۆ 1919، کاتێک چەکی ئابووری لە قۆناغی ئاشتیدا بەکارهێندرا لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجی سەربازی، واتە دوای وەستانی جەنگی یەکەمی جیهان. لەو کاتەدا سەرکەوتووەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا “چەکی ئابووری”یان خزاندە ناو ماددەی 16 ی پەیمانی “کۆمەڵەی گەلان”، کە چەندین سزای قوورسی ئابووری بەکۆمەڵیان بەسەر هەر دەوڵەتێکدا سەپاند کە لە ڕێی شەڕێکی دوژمنکارانە پەلاماری ئەندامێکی کۆمەڵەکە بدات. بەو جۆرە ئەو چەکەیان لە کاتی شەڕدا گۆڕی بۆ چەکێک لەکاتی ئاشتی. بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە ئایا دەکرێت هەرێمی کوردستان چەکی گەمارۆی ئابووری دژ بە داگیرکەرانی کوردستان بەکار بێنێت؟ ئایا دەتوانرێت ئەو چەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبێت؟

لەڕاستیدا، دۆخی کوردستانیان لە هیچ نەتەوەیەکی دنیا ناچێت. بەهۆی ئەو دابەشبوونەی سەد ساڵ بەر لە ئێستا درووستبووە و دابەشبوونەکەش بووەتە هۆی دابەشبوونی مێژوو و خاک و چارەنووسی کورد و کوردستان بە گشتی. بۆیە، هەر چی بکرێت دژ بە داگیرکەرانی کوردستان، پڕوشکی بەر دیوەکانی دیکەی کوردستانیش دەکەوێت. ئەوەش لە شەڕی بزووتنەوەی چەکداری باکوور دژ بە تورکیا و ڕۆژهەڵات دەیبینین. جارێکیان دوای داگیرکردنی #عەفرین# لەگەڵ کوردێکی باکوور کەوتمە گفتوگۆ سەبارەت بە بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی و پێم وت ئەوە زیاتر لە دە ساڵە بایکۆتی کەلوپەلی تورکیم کردووە، ئێمە لەماڵەوەش هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کەلوپەلی تورکی نەکڕین! لە وەڵامدا وتی، ئەوە هەڵوێستێکی نیشتمانی دڵخۆشکەرە، بەڵام ئایا دەزانی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بایکۆتکردنی کەلوپەلی خەڵکی باکووریشە؟ ئایا دەزانی بەشێکی زۆر لەو کەلوپەلانە خاوەندارێتیان بۆ کوردستانیان دەگەڕێتەوە!

تا ئەوڕۆش بیر لەو قسەیەی ئەو هەڤاڵەی باکوور دەکەمەوە. کوردستانیان دارێکیان بەدەستەوەیە هەردوو سەری ئاگرە. لەنێوان بەرداشی داگیرکەردا هەر چوار دیوەکان دەهاڕدرێن. بۆیە، کێشەی هەرە گەورە، داگیرکەر نییە، چونکە ئەو داگیرکەرە و تا دوا هەناسەش شەڕی هەژموون و داگیرکاری خۆی بەپێی بنەمای “شەڕ و نیوە شەڕ هەر یەکە” پەرە پێ دەدات و بەردەوام دەبێت. کێشە لەخودی کورد و کوردستانە، کە دابەشبووەتە سەر چەندین حیزب و گرووپ و خێڵ و ئایدیۆلۆجیا. تا ئەمڕۆش نەیانتوانیوە ئەو کۆسپ و تەگەرانە تێپەڕێنن و ڕوانگەیەکی نیشتمانییانەیان هەبێت بۆ ئاییندەی نەتەوەکەیان.

باوەڕم بە کوردستانی گەورە هەیە، بەڵام باوەڕم بەوە نییە بتواندرێت ڕۆژێک لە ڕۆژان لە سایەی ئەو پەرتەوازەیی و دابەشبوونە، یەک بخرێتەوە. لە هەمان کاتیشدا، باوەڕی ڕاستەقینەم بەئازادی یەکەیەکەی پارچەکانی کوردستان هەیە. باوەڕم بەوەیە ڕۆژێک دێت هەر پارچەیەکی کوردستان بۆخۆی ببێتە بەڕێوەبەری خۆی و لەژێر هەژموونی داگیرکەر دەربچێت. لەو پێناوەشدا، دەبێت ستراتیجییەتی هاوبەشی هەموو حیزب و گرووپە سیاسییەکانی هەر چوار پارچە هەبێت و تێگەیشتنیان هەبێت بۆ بارودۆخی یەکدی، لەپێناو ئازادی هەر یەکێک لەو پارچانە. بەو مانایەی کە هاوکاری یەک بن بۆ ئازادی پارچەکانی کوردستان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندی یەکدی، ئەگەر بە ئاشکراش نەبێت، بە نهێنی، چونکە لەوە بووینەتەوە کە ڕەهەند و قوڵایی ستراتیجی هەر پارچەیەکی کوردستان پارچەکانی دیکەی کوردستانن. ئەو ستراتیجییەتەش هەر هیچ نەبێت، دەکرێت بەڕەنگاوی ئەو سیاسەتە ببێتەوە کە داگیرکەران بە هاوبەشی گرتوویانەتە بەر و بەردەوامیشن لە گرتنەبەری.

ئەوەی تورکیا دەیکات، داگیرکارییەکەی هەم لە باکوور و هەم لە دەرەوەی سنوورە دەسکردەکەی تورکیا، بەزاندنی هەموو بنەما مرۆیی و ئەخلاقییەکان و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە. بە کوردی و بە کوورتی، تیرۆری دەوڵەتە دژ بە بزووتنەوەی سیاسیی باکوور، بەتایبەتیش ئەوەی لە ڕۆژاڤای کوردستان دەیکات، تاوانی جەنگە بە هەموو پێوەرە یاسایی و ئاسمانییەکان.

ئێرانیش وەکوو داگیرکەرێکی دیکەی پارچەیەکی گەورەی کوردستان، بەهەمان لۆجیک پەلاماری هەرێمی کوردستان دەدات لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی. کەم نین ئەو سیاسی و چالاکوانە کوردانەی کە ڕژێمی ئیسلامیی ئێران لە هەردوو زۆنی سەوز و زەردی هەرێمی کوردستان تیرۆری کردوون. ئەوەی ڕژێمی ئیسلامیی دەیکات تیرۆری دەوڵەتە و ئەوڕۆش نییە ئەو لۆجیکەی هێز بەکار دێنێت.

لێرەدا چەکی ئابووری دژ بە هەر یەکێک لەو پارچانە دەبێت لەسەر بنەمای لێکدانەوە و بەرژەوەندییەکی ستراتیجی قووڵ بێت. هەموومان دەزانین کورد بە شەڕ بارتەقای ئەو دەوڵەتانە نایەت. هەرچۆنیش خۆی بجوڵێنێت شەڕەکە دەکەوێتە ناو شار و لادێکانی کوردستان. بێجگە لەوە، هەر چوار لای کوردستان گەمارۆ دراوە بە سنووری دەوڵەتانی داگیرکەر، بۆیە ئەگەر دانایی جارێک بۆ نەتەوە و وڵاتانی دنیا ئەرک بێت، بۆ کورد دەبێت چەندین جار ئەرک و خەم و پێویستیی بێت، بۆ ئەوەی چیتر نەتەوە و نیشتمانی کوردستان نەکەونە بەر دەستدرێژیی و بێویژدانیی داگیرکەر و شەپۆلی ڕژانی خوێنی کوردستانیان بوەستێت.

ئەوەی ژووری بازرگانی #هەولێر# دەیەوێت بیکات لە بایکۆتی کەلوپەلی ئێرانی، بەر لە هەموو شتێک دەزانێت کە هەرێم دابەشبووە و هەولێریش بیکات، #سلێمانی# نایکات. ئەم دۆخە لە بەرانبەر تورکیاش هەر وایە. بۆیە، کاتێک سیاسییەکانی کوردستان بیر لە بەکارهێنانی هەر چەکێک دژ بە داگیرکەر دەکەنەوە، دەبێت بیر لە کاریگەریی ئەو چەکە بکەنەوە. هەروەها بیر لە واقیعیبوونی ئەو چەکە بکەنەوە داخۆ تا چەند دەکرێت جێبەجێ بکرێت، یان داخۆ کاریگەریی دادەنێت؟

شەڕ جۆرێکە لە سیاسەت. هیچ شەڕێکیش بە هاشوهوش و خۆگیڤکردنەوە نابێت. بەڵکوو بە داڕشتنی سیاسەتێکی نیشتمانی و تێگەیشتن لە ڕەهەندە ستراتیجییەکان دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستراتیجییەتی داگیرکەر. ئایا ئەو سیاسەتە نیشتمانییە هەیە؟ بەش بە حاڵی خۆم نەمبینیووە و لەو باوەڕەشدا نیم ئاوا بەخێرایی بێتە ئارا. ئەوەی هەشە و ئەوەش کە دەگوزەرێت لەکاردانەوە و کەفوکوڵێکی کاتیی تێپەڕ ناکات. کاتێکیش دەزانین ئەو سیاسەتە کاریگەریی نابێت کۆمەڵێک هۆکار هەن، لەوانەش تێنەگەیشتن لە سیاسەتی داگیرکەر و بەرژەوەندی ستراتیجی ئەو داگیرکەرە لە هێشتنەوەی کوردستان لە پەراوێزدا.

ئینجا هەر داگیرکەرێکیش، لەپێناو هێشتنەوەی ئەو بەشە داگیرکراوەی کوردستانی ژێر دەستی خۆیان لە پەراوێزدا، پێویستییان بەوەیە هەمیشە هاوکار بن لەنێوان خۆیاندا، واتە لەگەڵ داگیرکەرانی بەشەکانی دیکە، بۆ ئەوەی کوردستانیان لە هیچ بەشێک دەستپێشخەریی سیاسەتیان نەکەوێتە دەست و نوزەیان نەیەت. هەر حیزب و گرووپێکی کوردستانیش لەو هاوکێشەیە تێنەگات مەحکوم دەبێت بە شکستی بەردەوام، وەکوو ئەوەی کە ساڵەهایە مەحکومن بە شکستە بەردەوامەکانییان. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 62 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 20-01-2024
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 20-01-2024 (0 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
کتاب: تحقیقات
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 30-03-2024 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا03-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 62 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 522,779
 شؤمارە عەسگەل  105,765
 کتاووەل 19,703
فایل های مرتبط 98,635
Video 1,420
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - کرمانشاه  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - Yes  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. جنوبی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.25 ثانیه(اێس)