جەولەی پێنجەم لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو لە بەهێزترین یاری ئەو جەولەیەدا کوڕانی پێشمەرگە لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەکەیان میوانداریان لە یانەی سمود کرد.
ئەو یارییە لە کاتژمێر 4:00 ی ئێوارەی ڕۆژی هەینی #02-02-2024# بەڕێوەچوو تێیدا و دوای یارییەکی پڕ ڕکابەری دواجار کوڕانی پێشمەرگە توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن و بە ئەنجامی 3 -1 سێت یارییەکەیان لێبردنەوە.
بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان کۆی خاڵەکانیان گەیاندە 22 خاڵ و هەنگاوێکی گرنگیان بەرەو گەیشتن بە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین نا.
هەر لە ئەنجامی یارییەکانی جەولەی پێنجەمی قۆناغی دووەم:
مەسافی شیمال × هەولێر 1 -3
بەحری × نینوی 3 -0
حەبانیە × غاز جنوب 3-0
[1]