ئەگەر لە خۆت دەخەفتی، دەرێی مایینی بە ڕەختی
ئەگەر لە خۆت ناخەفتی، دەرێی کوندە بە جەفتی
دەخەفتی: دەخەوتی، ناخەفتی: شەونخوونیی (فەرهەنگی مەردۆخ)، مایین: مێیەی ئەسپ. ڕەخت: جۆرێک خشڵی زیوینە بۆ جوانکاری دەکرێت بە مایینەوە (فەرهەنگی خاڵ)، کوندە: کوندەپەپوو. جەفت: جەوت یان کڵاوی بەڕوو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، مەبەست لەویە ئەو کەسانەی لە ژیاندا زۆر ناخەون و کار دەکەن، وەک مایینی بەڕەخت جوانن، بەڵام ئەوانەی کە بێکار و خەوتوون، وەک کوندەپەپوو وان. [1]