ئەوە لۆ خۆم، ئەوەش بەکاوەخۆم.
هیی خۆم بۆ خۆم هیی تۆش دەخۆم.
لۆ: بۆ. بەکاوەخۆ: لەسەرخۆ یان بەهێواشی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، مەبەست لە کەسی چاوچنۆکە کە بەردەوام چاوی لە ماڵی خەڵکییە، واتە: کەسێک بەشی خۆی دەخوات و نایدات بە کەس، لە بەشی کەسانی تردا بەهیواشی و لەسەرخۆ شەریک و برابەشیانە.[1]