لە ئاوێی کرد
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە ئاوێی کرد)، بارە خوێ یان شەکر یان لیمۆندزی ئەگەر بکەوێتە ناو ئاوەوە ئەوا خاوەنەکەی زیاترین زیانی بەردەکەوت، چونکە هەرسێ بەرهەم لە ئاودا دەتوێنەوە و خاوەنەکەی هیچی بۆ نامێنێتەوە، ئینجا بۆ بەفیڕۆدانی هەر شتێک وەکوو کەوتنە ناوی ئاوی ئەو خوێ و شەکرەیە بۆیە بۆ بەفیڕۆچوونی هەرشتێک دەوترێت: لە ئاوێی کرد.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 123 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!