ناو: فاتیح
نازناو: فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ناوی باوک: #عەبدولکەریمی مودەریس#
ساڵی لەدایکبوون: 1926
ڕۆژی کۆچی دوایی: #16-05-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە# ، دێی (نێرگسەجاڕ)
شوێنی کۆچی دوایی: بەغدا
$ژیاننامە$
فاتیح عەبدولکەریم
کوڕە گەورەی مەلاعەبدولکەریمی مودەریسە
ساڵی (1926) لە دێی (نێرگسەجاڕ) لە دایک بووە..
هەموو پلەکانی خوێندنی ئاینیی لای باوکی لە بیارە تەواوکردووە و ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە..
ئەو ماوەیە هێندێ دەرسی لای مەلا باقر لەدێی (باڵک)ی ناوچەی مەریوان و لای مەلا حەسەن لە دێی (عەبابەیلێ)خوێندووە..
چەندساڵێک بەچاودێری باوکی دەرسی بەفەقێ وتووەتەوە..
ساڵی (1950)بیارەی بەجێ هێشتووە و لەدێی (مۆرتکە)ی ناوچەی بازیان و دێی (بزەینیان)ی ناوچەی شارباژێر مەلا بووە و فەقێی ڕاگرتووە..
لەئەیلولی (1954)دا لە بەر چالاکی سیاسی گیراوە و خراوەتە گرتووخانەی سەرشەقام لە #سلێمانی# و لە ساڵی (1955)یشەوە تا تەمووزی (1957) دوور خراوەتەوە بۆ بەندیخانەی (نوگرە سەلمان) پاش #14-07-1958# بەردراوە و کراوە بە پێشنوێژ لە بەغدا..
پێ بەپێ (گۆشەی جووتیاران)ی لە بەشی کوردی ڕادێوی بەغدا هەبووە و لە گۆڤاری هیوا ی زمانی حاڵی (یانەی سەرکەوتنی کوردان)یشدا کاری کردووە..
ساڵی (1960)کراوە بە مامۆستای سەرەتایی و پتر لەپانزدە ساڵ لە ناوچەی (عەزیزییە)ی پارێزگای کووت و لە بەغدا مامۆستابووە ..
دواتر گواستراوەتەوە بۆ پەرتووکخانەی دەستنووسی دائیرەی شوێنەوار و تا خانەنشینی لەوێ کاری کردووە..
ساڵانی (1968-1972 ) لە کۆلیجی (الدراسات الاسلامیة) خوێندوویەو بەکالۆریۆسی شەریعەت و ئادابی بە پلەی (زۆرباش) بەدەست هێناوە
ساڵانی (1975-1985) لە بەشی کوردی هەردوو ڕۆژنامەی (التاخي و العراق )دا کاری کردووە
$بەرهەمەکانی$
یەکەم: (دیوانی نالی بە هاوکای باوکی)
دووەم: (دیوانی فەقێ قادری هەمەوەند)، شەرح و لێکدانەوەی (عەقیدەی مەرچییهه) ی مەولەوی، بە هاوکاری مەمۆستا عەبدولکەریمی مودەریس
سێیەم: (وەرگێڕانی چەند پەرتووکێکی قوتابخانە).
چوارەم: (گەشتی بیارە بەغدا ساڵی 1991)
پێنجەم (شەترەنج باز نووسینی ستیڤان زفایج / وەرگێڕان )
لە 16-05-1991 کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بە خاک سپێردراوە.
دوو کچ و دوو کوڕی لە پاش بەجێ ماون. [1]