کوردینە ڕۆژی شادییە هەموو دە بێنە هاتوچوو
وا دەردی دڵ شوکور نەما شادی بکەن بەزووبەزوو
چوون شادین لە خۆشی دڵ وەک جۆشی مەنجەڵ بێنە کوڵ
زوڕنا بە عاعاعاعەعا، دەهوڵ بە بۆ بەبۆ بەبۆ
نەشئە بخاتە دڵ هەموو حەیوانی ماڵ و دەشت و دەر
بزن بە بابابابەبا، پەپوو بە پوپەپوپەپوو
پاساری بێتە جیکە جیک، قاڵاو بە قا قا قا قە قا
مامر بە قرتە قرتە قرت، جووجکە بە جوو جوو جوو جوو جوو
مناڵ بە پش پش پش پش و گوربە میاو میاو میاو میاو
کوڕ گەل بە چخ چخ چخ و سەگەل بە حوو حووحوو حوو حوو
هەڵپەرێ کەر بە تەپ تەپ و شمشاڵ بە هاژە هاژە هاژ
گۆرانی وێژ بە وەی وەی وەی، سەر؟ چۆپی بە هوو هوو هوو
دەفیش بە پەوپەو پەو پەپە و تاسیش بە زڕ زڕ زڕ زڕوو
دەمانچە تەق تەق تەق تەق و تفەنگ بە توو توو توو توو توو
ئەسپی سوارە حی حی حی، هێستر بە لوشە لوشە لوش
کۆتر بە گوم گوم گوم گوم و کەڵەباب بە عوو عووعوو عوو
مەڕۆ مەڕۆ مەڕۆ بڵێین کوڕان بە کیژی نازەنیین
لاچۆ لاچۆ لاچۆ بڵێین کچان بەشەرم و ئابڕوو
سوارە بە زرمە زرمە زرم، مناڵ بە قیژە قیژە قیژ
عوودیش بە دی دی دی دی دی، خۆشی خاتە دڵ هەموو
پیان قو بە، دن دن دن دن و کەمانچە بە، جی جی جی جی جی
شاور بە فڕ فڕفڕو فڕو، بۆقیش بە قوو قوو قوو قوو قوو
لەق لەق بە لەق لەق لەق لەق و هێ هێ کەرە، بە هێ هێ هێ
قانع بە هەی هەی هەی هەی و سۆفی بە هوو هوو هوو هوو هوو
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #باخچەی کوردستان#
[1]