شیرینتر و سوڵتانی مقالاتە ئەدیبی
سحرە، هونەرە، کەشف و کەراماتە ئەدیبی
حوببی وەتەن و خزمەتی خەڵکە ئەدەبییات
داخڵ بە سەف و دەفتەری تاعاتە ئەدیبی
بۆ بووکی وەتەن خشڵە یەقین شیعری ئەدیبات
لایق بە سەنا و مەدح و مقاماتە ئەدیبی
گەﮪ شورە، گەهێ وەسفە، گەهێ هەجوی بەخێڵە
گەﮪ وێردە، گەهێ زکر و موناجاتە ئەدیبی
بۆ ئەهلی هونەر دوڕڕی گران مایە بێ مەحزە
لای بێ هونەر و عەقڵ، خورافاتە ئەدیبی
تاجی سەری ئەبیاتە لەسەر تەختی نگارش
ئوستادی هەموو شێعر و غەزەلیاتە ئەدیبی
دوێ پیری ئەدەب هات و وتی قانعی بەدبەخت
لەم عەسرە ئەڵێن بەزمی سەفا هاتە ئەدیبی
هۆزانەوان: #قانع#
دیوان: #باخچەی کوردستان#
[1]