شوێن: دارە سووتاوەکە لە #سلێمانی#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1977
وێنەی دارە سووتاوەکە پێش سووتانی، ھەمیشە چاو لەسەر شاری سلێمانی بووە بۆ تۆڵەکردنەوە و سزادانی،
ڕۆژی #1977-07-17# سوتێنرا بە دەستی بەعس و هەواڵدەری چەند کوردێکی خۆفڕۆش، پێشتر ئەو شوێنە پێی ئەوترا مەیانی دارەکە کە وەک غاباتەکانی ئەمازۆن بوو زۆر چڕوپڕبوو لە دوکان ببوە شوێنی خۆحەشاردانی پێشمەرگەی یەکێتی و لەو شوێنە خۆیان حەشار دەدا و شەوان ئەچونە ناو شار بۆ چالاکی و دەست وەشاندن لە هێز و بارەگا سەربازییەکانی ڕژێم.
ڕژێم بەو بەهانەیەوە ئاگری بەردایە دارەکان و کۆگاکانی دار و هەمووی بووە سوتماک ئەو کاتەش کە سووتانیان سەرەتا بە فیتی ڕژێم ڕێگری کرا لە بنکەی ئاگرکوژێنەوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمۆبێلی ئاگرکوژێنەوە زۆر زوو نەگات و تا ئەو کاتەی کار لە کار ترازا و ئاگرکە لە کۆنترۆڵ دەرچوو لەو کاتەوە ناوەکەی لە مەیدانی دارەکە گۆڕا بۆ دارەسووتاوەکە.
خانوەکانی لای ڕاست دیوارەکانیان بەردی سپی بوو، بە تینی گڕەکە دیوارەکان تەقیبوون، خەڵک بە گشتی خەریکی یارمەتیی زیانلێکەوتوان بوون، ئەوە سەرەتای دەسپێکردنی ئافاتەکانی دوژمن بوو بۆ خەڵکی ڕەش و ڕووت، بەداخەوە ئەوانەش کە خەریکی ئاشوب و مونافیقی بوون کورد بوون، بەهانچوونی ئەو خەڵکە زیان لێکەوتووانە بە خەباتێکی دژ بە دوژمنیان دەزانی و خەڵکیش تینووی دەربڕینی ڕقەکانیان بوون، بەڵام بە گشتی هەمووان دەسبەستراو و خەمباربوون.[1]