لە خەسائیس بوو بۆ شاهی ئەبرار
مەنکووحەی ببێ زیاتر لە چوار
چونکە ئەحکامی مەربووتی ژنان
ژن کەشفی ئەکا، بەو ئەکرێ بەیان
بۆ کەشفی ئەمەیش کافی نییە کەم
زۆری پێ ئەوێ تەعلیمی ئومەم
عەلاوە ئەمەیش لایقی جەزمە
وەسیلەی بەرزی یەکێکیان خزمە
مەخسووس بە وەزعی ژن و ژن خوازی
زۆر قەومی ناحەز لێک ئەبن ڕازی
حەزرەتیش لەبەر مودارا و ئولفەت
زۆری حەز ئەکرد بە زۆری عەشرەت
ئەیزەن ڕەوایە بە شەرعی ئیسلام
مەخسووس بێ یە کێ بە بەرزی ئەحکام
مەعلووم کە تەنها کەسرەتی ئەزواج
نەبوو لە خاسسەی ساحێبی میعراج
چەن شتی وا بوون کە حەرام بوون لێی
چەن واجبیش بوون لەسەر شەخسی خۆی
حەقی جینایە و قەرز و کەفارات
لەباتی فەقیر واجب بوو بیدات
«صلاه اللّيل» و وەتر و فەجر و چاشت
هەم غوسڵی جومعەیش واجب بوو بیکات
خەسایسی ئەو لە موحەڕڕەمات
بەیان کراون لە موتەووەلات[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#