نۆزدە ئەسپی بوو شاهی سەرفەراز
«سَکب» و «مُرتجِز» هەم «ورد» و «لذاذ»
«ظرب» و «ذو العقال، مرتجل، لَحيف»
«سجل» و «سبحه» و «بحر، مَرواح»ی لەتیف
«ملادح، نجيب، ذَولَمه، مندوب»
«يعبوب» و «طرف»، ئاخریان «يعسوب»
شەش هێستری بوو، دوانی ناودار
«دُلدُل» و «فضّه» عەلاوەی چوار
سێ کەری هەبوو «عَفير» و «يَعفور»
یەکێتر هێنای عوبادەی غەیوور
چل و پێنج وشتری ساحێب خێر و شیر
ناوی بەعزێکت بۆ بکەم تەحریر
«اطلال» و «اطراف، بروده، حَنا»
«بغوم» و «زمزَم، سعديه» و «سقيا»
«برکه» و «ديا، عريس» و «شَقراء»
«بسيره، مروه، قَمر» و «سمراء»
«عضباء» و «غوثه» هەم «غيثه» و «مهره»
«جدعاء» و «ورشه» هەم «قصوي، عجره»
حەوت بزنی هەبوو لە مەڕیش سەد سەر
شیری ئەخواردن سەییدی سەروەر[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#