عومەری فارووق خەلیفەی دووهەم
خۆشەویستەکەی ڕەسوولی خاتەم
دایکی حەنتەمە، باوکی خەتتابە
نەفیل باپیری عالی جەنابە
«لُوَي» باپیرەی حەوتەمی عومەر
هەشتەم باپیرەی زاتی پێغەمبەر
کاتێ دامەزرا لەسەر خەلافەت
بۆ دین تێکۆشی زۆر بە شەرافەت
کردی بە مەبدەء تاریخی هیجرەت
دای مەزران دەفتەر لەبۆ کیتابەت
کەوتە تەرتیبی شارانی ئیسلام
قازی تەعیین کرد بۆ زەبتی ئەحکام
لەسەر سوپای شام خالیدی لابرد
ئەبووعوبەیدەی لە جێ تەعیین کرد
ئەمما بە وێنەی دوو برای شەقیق
کۆمەکی یەک بوون بە فەیزی تەوفیق
لە ساڵی سیازدە لە عەهدی عومەر
حەربی «اجنادين» کرا بە زەفەر
هەر لەم ساڵەدا لە خاکی عێراق
ئەبووعوبەیدەی حەمیدە ئەخلاق
بەستی بۆ سەیری سوپای موکەڕڕەم
بەسەر دیجلەدا جیسرێکی مەحکەم
ئەو عەهدە عەهدی حوکمی «بۆران» بوو
ژن بوو، لە نەسڵی کەسرای ئێران بوو
سوپا سالاریش بەهمەنی ناو بوو
خاوەنی شان و شۆرەت و ناو بوو
جا ئەبووعوبەید مەردی خاتر جەم
کەوتە شەڕ لەگەڵ لەشکری عەجەم
لەوێ شەهید بوو بە سەدەمەی فیل
جا بوو بە قائید «مثني»ی جەلیل
لە شەڕی «بويب» زوو بە دەست و برد
سوپای عەجەمی تەواو بەرباد کرد[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#