لە ساڵی چواردە خالیدی وەلید
سەرکەوت بۆ دیمەشق مەردانە و ڕەشید
بە شەڕێکی زۆر «عَلَي التَّوالي»
دیمەشقی داگرت خالیدی والی
لەپاش فەتحی شام غەزای ئەهلی «فَحل»
هەرچەن گران بوو، تەواو بوو بە سەهل
فەتحی شارانی ساحیل تەواو بوو
هەم «طَبَڕیّە» گیرا زوو بە زوو
حەربی «مرج الرّوم»، شەڕی «بَعلَبَک»
هەم فەتحی «حمص» بە سوپای پڕ چەک
شاری «قينسرين» هەم شاری «حَلَب»
هەم «انطاکيّه» گیران موڕەتتەب
هەر لەم ساڵا بوو کە موعاویە
فاتیح بوو بە زۆر بۆ «قيساريّه»
بێسانی داگرت عەمری کوڕی عاس
فەتحی «غەززه»ی کرد بە قووەی ئیخلاس
سوڵحی کرد لەگەڵ ئەهالی «ئەردەن»
بە پەیمانی ڕاست، بەبێ فێڵ و فەن
«نابلوس»، «ولد» و «تبق» و «عمواس»
هەم «بيت جبرين» بە شەوکەتی ڕاس
فەتحی کرد «يافا»، هەم «مرج العيون»
موفاوەزەی کرد لەگەڵ «ارطيّون»
هەر لەم ساڵا بوو حەزرەتی عومەر
ناردی بۆ عێراق سەعدی موعتەبەر
ئەویش دامەزرا لای «قادسییە»
لەگەڵ سوپاهی ساحێب مەزییە
سوپای شاماتیش هاتەوە عێراق
کەوتنە تێکۆشین بە بەرزی ئەخلاق
لە مانگی شەعبان قووەی سەعدییە
بە زۆر فاتیح بوون بۆ قادسییە[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#