هیرقەلی ڕۆمی لە ساڵی حەڤدە
هاتە سەر سوپای ئەبوو عوبەیدە
لە شاری «حمصا» مەحسووری کردن
بۆ داوای کۆمەک مەجبووری کردن
کە پێیان گەیشت ئیمدادی عێراق
هیرقەلیان شکاند بە عەونی خەللاق
هەر لەم ساڵەدا سوپای سەعدییە
«جزیرە»یان گرت هەم «ارمينيّه»
لەم ساڵا ڕۆیی عەلای «حضرمي»
بۆ شەڕی «اصطخر» بە دەروون گەرمی
لەم ساڵا گیرا «شووشتەر» و «ئەهواز»
لەگەڵ «رامهورموز» بە مەیل و نیاز
لەم ساڵا ڕۆیین بۆ جوندی سابوور
گیرا بە پەیمان بە قەولی مەشهوور[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#